هەواڵ

یاشار گولەر: رێگەنادەین لەمپەر لە پرۆسەی ئاشتیدا دروست بێت

نهانیوز- هەواڵەکان

وەزیری بەرگری تورکیا جەخت لەوەدەکاتەوە کە رێگەنادەن لەمپەر بۆ پرۆسە ئاشتی دروست بێت و دەڵێت"پێویستە ڕێبازێکی ژیرانە و عەقڵانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە بگیرێتەبەر". 

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لەبارەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە ڕایگەیاند"هیچکات ڕێگە نادەن لەمپەر لەبەردەم ئەو پڕۆسەیە دروست بێت کە  دەستی پێکردوە".

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد" هەرگیز ڕێگە بە تێکدان و درێژکردنەوەی پرۆسەکە نادەن و پێویستە ڕێبازێکی ژیرانە و عەقڵانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە بگیرێتەبەر".

وتیشی"پرۆسەیەکی گرنگ لە ئارادایە و ئەگەر هەنگاوێکی مێژوویی بنرێت و قۆناخەکە بگاتە ئەو ئاستەی ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن، ئەوا کۆتایی بەوانە دێت کە بە بیانوی جیاواز، تیرۆریان لە بەرژەوەندیی خۆیان بەکارهێناوە.
2025-03-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.