هەواڵ

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی بڵاویدەکاتەوە کە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ماوە ٤ رۆژ دەخایێنێت و لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری لافاو هەیە.

سیروان ساڵح، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: لە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە تا یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارینی ناوبەناوی دەریای سوور بەبڕی جیاواز ناوچەکانی گەرمیان و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە: درەنگانێکی ئێوارەی هەینی و ڕۆژی شەممە و یەکشەممە چەقی بەهێزی کاریگەری شەپۆلەکەیه، ڕۆژی چوارشەممە تا هەینی کاریگەری لێرە و لەوێ و لاواز دەبێت.

دەشڵێت: بەرزترین کاریگەری شەپۆلەکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقە و ئەگەری بارانی زۆر و لافاو هەیە لەوناوچانە، بەتایبەت هەینی و شەممە.

ئەوەشی وتووە: باشووری گەرمیان کاریگەری زۆرباش دەبێت، بارانی زۆرباش باش هەیە، ناوەڕاستی گەرمیان بۆ ناوەند باش دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە: ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بارانبارینەکە لاواز تا مامناوەند دەبێت، ناوچەکانی بەشێکی هەولێرو و بەتایبەت پارێزگای دهۆک لاواز دەبێت.

2025-03-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.