هەواڵ

كێشەی جوتیارانی ناوچە كێشەلەسەرەكانی چارەسەر کرا و دەتوانن زەوییەکانیان بکێڵن


بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق كێشەی جوتیارانی ناوچە كێشەلەسەرەكانی چارەسەر کرا و دەتوانن زەوییەکانیان بکێڵن.

دوابەدوای دەرچوونی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس و گێڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنەكەیانیان لە ناوچە كێشەلەسەرەكان بەتایبەت بۆ جوتیارانی كورد، بەڵام سوپای عێراق ڕێگرییان لە جوتیارانی كورد دەكرد بگەڕێنەوە سەر زەوییەكانیان و بیكێڵن، و بووە هی گرژی ەو ئاڵۆزی لەو ناوچانە لەمبارەوە محەمەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" ئەوکاتەی لەگەڵ لیژنەکە کۆبووینەوە ڕاسپاردەی زۆرمان بۆ چارەسەری کێشەکان پێدان، ئێستا خۆشبەختانە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چارەسەری کێشەکانی لە ڕاپۆرتەکەدا واژۆ کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت نووسراوەکە بگاتەوە کەرکوک، بەگشتی کێشەمان چارەسەر بووە و ئیتر دەتوانین زەوییەکانمان بکێڵین.

ڕێگرییەکان لە جوتیارانی کورد لەکاتێکدان، دوای چەند جارێک دواخستن بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق، 21-01-2025 پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان دەنگی لەسەر درا و بووە یاسا، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ رێکارەکانی ماون و نەچووەتە جێبەجێکردنەوە.
2025-03-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.