هەواڵ

ژمارەی گیانلەدەستدانی شاخەوانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزبووەوە

ژمارەی ئەو شاخەوانانەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە رۆژی هەینی بەهۆی هەرەسهێنانی بەفر گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە بۆ شەش کەس.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاوکردەوە، ژمارەی ئەو شاخەوانانەی رۆژی هەینی 28ی شوباتی 2025، بەهۆی هەرسهێنانی بەفرەوە لە بەرزاییەکانی شاخی حەفت تاش لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیانلەدەستداوە بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو شاخەوانانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان، "عومەر عەبدوڵڵایی، رووناک دانشمەند، کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەدنەژاد، شەهلا ڕەحمانی و یاسا سادقی"یە.
2025-03-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.