هەواڵ

12 رۆژ لە مانگی رەمەزاندا پشوو دەبێت

لە مانگی رەمەزاندا بە هەموو پشووەکانی ئازار و نەورۆزەوە، لەگەڵ ڕۆژانی هەینی و شەممەکانیش بە گشتی 12 رۆژ پشوو دەبێت.

بە پێی زانیارییەکان پشوەکان سەرەتا بە ٥ی ئازار، ڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دەست پێدەکات، کە دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممە و ڕۆژی 11ی ئازاریش   یادی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە.

هەروەها ڕۆژی 16ی ئازار یادی کمیابارانی هەڵەبجەیە، کە بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەته پشوو، دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەوە.

هاوکات  پشووی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، ئەمساڵ دەکەوێتە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە و بەو پێیە بەهەموو پشووەکانی ئازار و نەورۆز، لەگەڵ ڕۆژانی هەینی و شەممەکانیش، بەگشتی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا 12ڕۆژ پشوون.
2025-03-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.