زیاتر لە هەزار پلەدار و پێشمەرگە چوونە ناو سوپای عێراق
زیاتر لە هەزار پێشمەرگەی سەر بە لیوای شەنگالی هێزەکانی ٨٠ ڕایانگەیاند چوونەتە ناو سوپای عێراق.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱ی ئادار ژماریەک ئەفسەر و پلەداری لیوای شەنگالی سەربە هێزەکانی ٨۰ی وەزارەتی پێشمەرگە لە گۆڕەپانی تەحریر لە شاری بەغدا جیابوونەوەی خۆیان لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند و چوونە پاڵ حکومەتی عێراق.
ئەفسەرەکان بەناوی هەزار و ۲۰۰ پلەدار و پێشمەرگەی ئێزیدی لیوای شنگالەوە ڕایانگەیاند "دژی جیاکاری و مامەڵەی جیاوازی هەرێم لەگەڵ ئێزیدیەکان بڕیاری جیابوونەوەیان لە پێشمەرگە داوە و دەیانەوێت پەیوەندی بەهێزە عێراقیەکانەوە بکەن".
ئەو پێشمەرگانەی جیابوونەوەیان ڕاگەیاندووە بەشێکن لە لیوای شەنگال و قاسم شەشۆ فەرماندەیانەو لە مەزارگەی شەرەفەدینی ئێزیدیەکان لە چیای شەنگال جێگیرکراون، بەڵام قاسم شەشۆ لەگەڵ پێشمەرگە جیابووەوەکاندا نییە.
|