هەواڵ

خانمەکەی ناو شاندی یاوەریی پزیشکیان بناسە

نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا کە تەنیا خانمێکی تێدایە، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.

شاندی یاوەریی مەسعود پزیشکیان لە ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی پێکهاتووە، یەکێک لەوانە فەرزانە سادق، وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارسازیی ئێرانە کە تاکە خانمی ناو شاندە ئێرانییەکەیە.

فەرزانە سادق، کە هاوکات تاکە خانمی ناو کابینەکەی پزیشکیانیشە، تەمەنی 48 ساڵە و خەڵکی ئیسفەهانە، تەلارسازیی خوێندووە و دکتۆرای لە پلاندانانی شاردا بەدەستهێناوە. لە 21ـی ئابی 2024، وەک یەکەمین خانمە وەزیر لە کابینەکەی پزیشکیان دەستبەکاربوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، فەرزانە سادق دووەم خانمە کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای مەرزیە وەحید دەبێتە وەزیر.
 
2024-09-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.