وڵاتێکی گەشتیاریی نوسینگەیەکی کلتوری و هونەری لە هەرێم دەکاتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "پێویستە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندییەکانمان لە بوارە جیاوازەکاندا پتەوتر بکەین".
دەشڵێت "لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ بەڕێز نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق، گفتوگۆمان کرد لەبارەی هەماهەنگی زیاتر و کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بڕیارە بەم نزیکانە کۆماری ئازەربایجان نووسینگەیەکی کلتوری و هونەری لە هەرێم بکاتەوە و پێکەوە کار دەکەین بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا".
|