کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتاییهات
نها نیوز - هەواڵەکان
هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.
حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024، ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حسێن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.
مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق بکات و حکومەتی هەموو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاوڵاتییانی بەسڕە و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.
وتیشی "هەرێمێکی دەستووریییە و دەبێ ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت".
لە بەرامبەردا فوئاد حسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق رایگەیاند "هاتنی ئەم شاندە باڵایە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانە".
|