28 زیارەتکاری پاکستانی لە رێیان بەرەو عێراق گیانیان لەدەستدا
نها نیوز – هەواڵەکان
شەوی رابردوو، پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکارانی پاکستانی لە ئێران، تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە 28 زیارەتکار گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، درەنگانی شەوی رابردوو، پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکارانی پاکستانی لە ویلایەتی یەزد لە ئێران وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامی رووداوەکەدا، 28 کەس گیانیان لە دەستداوە و 23 کەسی دیکە برینداربوون و ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاد بکات".
بەپێی هەواڵەکەی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، ئەو زیارەتکارانە لە پاکستانەوە ویستویانە بگەنە عێراق، بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە عێراق، لە ئێران تووشی رووداوەکە بوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو زیارەتکاری بیانی بە تایبەتی لە ئێران و پاکستانەوە ڕوویان لە عێراق کردووە.
|