هەواڵ

مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ترەمپ دەکەم

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە پەیامێکدا دەڵێت "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڵاوکردەوە و دەڵێت "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم .

ئاماژە بەوەش دەکات "هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین .

ئەمەش لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی رابردوو بە کاتی هەولێر، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هێرشکرایە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بریندارکرا.
 
2024-07-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.