سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
ئاژانسی نها...
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی بۆ پەرلەمانتاران بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتوە سبه‌ی سێشەممە لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن بە مەبەستی کۆبوونەوە.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كراوه تێیدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو: پشتبه‌ست به حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له مادده‌ى (18) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ى (19)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (12)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/24، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
|