مسته‌فا چاوڕه‌ش: هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی دواده‌خرێت
ئاژانسی نها....
ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی كاندید و ئه‌ندامانی كۆنگره، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه دواده‌كه‌وێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی گشتی به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی كاندید و ئه‌ندامانی كۆنگره و بازنه‌كان، بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه پرۆسه‌كه دواده‌خرێت، سه‌رجه‌م سندوقه‌كانیش به‌پارێزراوی ده‌مێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ به‌رده‌وامی ده‌درێت به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و سه‌رجه‌م سندوقه‌كانیش به‌پارێزراوی و له‌به‌رچاوی دادوه‌ره‌كان داده‌خرێن و بواری ده‌ستكاریكردنیان پێ‌نادرێت.
|