دوو كه‌س كێبڕكێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
ئاژانسی نها...
ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی رایگه‌یاند، ده‌نگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حزبی یه‌كێتی.
ئه‌نوه‌ر حسێن ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ناو كۆنگره‌دا زۆر باسی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حزبی یه‌كێتی و له كۆتاییشدا ئه‌ندامه‌كان بڕیارله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن.
|