دوایین زانیاریی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی
ئاژانسی نها..
بۆ سێیه‌م رۆژ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وامه و له ئێستاشدا پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی كۆنگره بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كاتژمێر نۆی سه‌رله به‌یانییه‌وه پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی گشتی به‌رێوه ده‌چێت، به‌ڵام تاراده‌یه‌ك پرۆسه‌كه‌ی به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگره له پڕۆسه‌كه‌دا ده‌توانێت 60 تا 121 ده‌نگ به‌كاندیده‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه بدات.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی به‌چاودێری دادوه‌رانی دادگای سلێمانی و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ سێیه‌م رۆژی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چیت و تیایدا ئه‌نجومه‌نی گشتی حزبه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت، دوێنێش په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ماده‌یه‌كی لێهه‌مواركرایه‌وه تێپه‌ڕێندرا و پاشان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی دیاریكران، هەر له‌رۆژی یه‌كه‌میشدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
|