جارێکی دیکە وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەسەر نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان قسەدەکات
ئاژانسی نها...
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، تا کۆتایى ساڵى 2022 سه‌رجه‌م رێگاکانى هه‌رێمى کوردستان نۆژه‌نده‌که‌نه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بڕى 43 ملیار دینار ته‌رخانکراوه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌کان و ماوه‌ى دوو مانگ و نیوه ده‌ستیان پێکردووه و به ته‌واوبوونى سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه که حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامى داوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵانه پێویستیان به بڕى 80 ملیار دینار هه‌یه بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌کان ئه‌گه‌ردۆخى دارایى هه‌رێم باشتر بێت ده‌توانین بودجه‌ى زیاتر دابین بکه‌ین، به‌ڵام ناتوانین بڵێن له 2020 هه‌موو رێگاکان نۆژه‌نده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵکو ئه‌و رێگایانه‌ى ئه‌وله‌ویه‌تیان زیاتره‌و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان ناهێڵێت له‌وانه‌وه ده‌ستیانپێکردووه.
|