ئەمڕۆ بۆ یەکێتی رۆژە چارەنوسسازەکەیە
ئاژانسی نها...
سێیەمین رۆژی کۆنگرە بۆ یەکێتی رۆژێکی چارەنوسسازە، کە تیایدا هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنى گشتی سەرکردایەتی ئەو حزبە دەکریت کە لە ١٢١ ئەندام پێکدێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩ سێیەمین رۆژى کۆنگرەی یەکێتى نیشتمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنى گشتی سەرکردایەتی دەکریت کە ١١٨ کەس لە کۆى ٤٠٠ کاندید کێبرکێى لەسەر دەکەن، ئەوەش دواى ئەوەى بەرهەم ساڵح و ریواز فایەق و قوباد تاڵەبانى بە بێ هەلبژاردن بوونەتە ئەندامى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى.
بەپێى کارەکانى کۆنگرەى یەکێتى بڕیارە ئەمڕۆ دواین رۆژى کۆنگرەى ئەو حزبەبێت.
|