هەواڵ

رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كاره‌بای سلێمانی ده‌درێت

ئاژانسی نها...

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كاره‌بامان تێپه‌ڕاندوه‌.

سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تا هاتنی وه‌رزی زستاندا پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زی كه‌ مه‌سجێكی ترسناكی پێدانی كه‌ ئه‌مساڵ بارودۆخی كاره‌با خراپ ده‌بێت، له‌لایه‌ن كۆنترۆڵی كاره‌باشه‌وه‌ ئاگاداركراین ئه‌گه‌ر كاره‌با نیشتمانی بۆ كه‌متر له‌ (7)  كاتژمێر دابه‌زێت، ره‌نگه‌ هه‌ر بتوانین كاره‌با به‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان بده‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ڕۆژانی رابردو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كاره‌با زیاد بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد دوێنی 8 بۆ 9 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاوڵاتیان بده‌ن، ئه‌و مه‌ترسیه‌ تێپه‌رێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌فرێكی زۆر له‌ سنوره‌كه‌ باریوه‌.

2019-12-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.