سه‌عدی پیره: بارودۆخی عێراق ده‌رسی باشمان فێرده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی
ئاژانسی نها...
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ریگه‌یاند، بارودۆخی عێراق دەرسێكی باشمان فێردەكات بۆ ئەنجامدانی چاكسازی.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ئێستادا له عێراق به‌پێی ماده‌ی 81ی سه‌رۆك كۆمار كاره‌كانه‌كانی حكومه‌ت به‌شێوه‌ی كاتی به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كه‌سێكی نویێ دیاریده‌كات بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین كه دۆخه‌كه ئارامی به‌خۆوه ببینێت وبگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، داواكاری و هه‌نگاوه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكرێن و كێشه‌و ناكۆكیه‌كانیش چاره‌سه‌ربكرێن.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، سه‌عدی پیره وتی، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندی وگفتوگۆی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی بودجه‌و ئه‌و قه‌رزانه‌ی عێراق ده‌یانكات و موچه‌و ئیستحقاقی پێشمه‌رگه‌و ماده‌ی140 و هه‌مو كێشه‌كانی دیكه.
|