سبەی کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی دەستپێدەکات
ئاژانسی نها..
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌ستپێبكات.
زوبێر عوسمان، سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی رایگەیاند، سبه‌ی دوشه‌ممه له کاتژمێر 8:00ی به‌یانییه‌وه تا کاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، "ده‌نگده‌ران به‌شێوازێكی زۆر مه‌ده‌نییانه ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له كۆی 363 كاندید 73 كاندید كه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنن به‌شداری كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن و 969 ده‌نگده‌ریش ده‌نگده‌ده‌ن.
پێنجی ئەم مانگە، ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبوەوە و بڕیاریدا رۆژی بەستنی کۆنگرە لە 7-12-2019 بۆ 21-12-2019 دوابخات، هاوکات سبەی دوشەممەشی دیاریکرد بۆ بەڕێوەچونی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یەکێتی لەسەرتاسەری عێراقدا.
|