پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
ئاژانسی نها...
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانتاران کرد و داوایان لێدەکات رۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی ئامادەبن.
رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى پەرلەمانتارانى کردووە، کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆى رۆژى سێشەممە (١٠ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩) ئامادەى دانیشتنى ژمارە (٩)ى ئاسایی خولى پێنجەمى پەرلەمان بن.
تائیستا بەرنامەى کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان ئاشکرا نەکراوە.
|