هەواڵ

ئیمزای بێگەرد تاڵەبانی ساختەکراوە

ئاژانسی نها..

دوای ئەوەی پەرلەمانتاریکی کوردستان بڵاویکردەوە کە کۆمپانیایەک بە نوسراوی ساختەى وەزیری کشتوکاڵ ویستویەتی ١٠ ھەزار تەن دوگی بەستوی قاچاخ هاوردەی هەرێم بکات.

وەزارەتی کشتوکاڵ دوای ئەو قسەیەی پەرلەمانتارە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کەسێکی ساختەکار کە هەوڵێداوە بڕێکی زۆزی (دوگ) هاوردە بکات، نوسراوێکی وەزارەتی ساختەکردووە.

دەقی راگەیەنداوەکە:
ڕاگەیەنراوێک لە وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کەسێکی ساختەکار، بە نووسراوێکی ساختە هەوڵی هاوردەکردنی بڕێکی یەکجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە، کە زیاتر لە ۱۰ ساڵە هاوردە کردنی بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە.
نووسراوەکە لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و دروستکراو کە جگە لە ساختەیی کڵێشەکە و لەیەکنەچوونی لەگەڵ کڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەکەش پڕە لە هەڵەی تەکنیکی و ئیداری زەق، هەروەها ئیمزای ساختە بە ناوی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خراوەتە سەر نووسراوەکە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە.
خۆشبەختانە ستافی گومرگی باشماخ وریایانە درکیان بە ساختەیی نووسراوەکە کردووە.
ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر ، لە ئێستادا لە پێناو بەڕێوەچوونی بەدواداچونە یاساییەکان تەنیا هێندە زانیاری دەخەینە بەردەست و لە داهاتوودا ووردەکاریی زیاتر دەخەینە ڕوو.

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
2019-12-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.