ههموو پرۆژه تهواونهكراوهكان تهواو دهكرێن
ئاژانسی نها...
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا پارەی كاش بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان بكات كە تەواونەكراون و بههۆیقهیارانی داراییهوه راگیراون.
بەگوێرەی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕەزامەندی پیشاندراوە كە ئەو پڕۆژانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون دەست پێ بكەنەوەو تەواو بكرێن، تەواوكردنی پڕۆژەكانیش بە قۆناغ دەبێت و سەرەتا ئەوانەی لەسەدا 85-یان جێبەجێكراون پارەی نەختینەیان بۆ خەرج دەكرێت بەمەرجێك تەواوبكرێن، دواتر ئەو پڕۆژانەی لەسەدا 75-یان تەواوكراون لەرۆژی 15ی 1ی 2020وە پارەی نەخینەیان بۆ خەرج دەكرێت.
سەبارەت بە پڕۆژە ستراتیژیەكانیش، ڕەزامەندی دراوە بە خەرجكردنی پارەی نەختینەیی لەكاتی پێشكەشكردنی سلفەكانیان بەمەرجێك پڕۆژەكانیان تەواوبكەن، كە ئەوانیش بریتین لە پڕۆژەكانی رێگاوبانو دروستكردنی سایلۆ كە ژمارەیان 10 پڕۆژەیە.
|