هەواڵ

کوردێک لەبەردەم یوئێن ئاگر لەخۆی بەردەدات

ئاژانسی نها..

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ پیاوێکی سی ساڵانەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم بارەگای کۆچ و کۆچبەرانی یوئێن، لە ژنێف-سویرا، ئاگری لە خۆی بەرداوە و بە سەختی بریندار بووە.

ئاگر لە خۆبەردانەکەی ئەو هاوڵاتییەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمرۆ چوارشەمە، ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بووە و دوای ئەوەی بە سەختی بریندار دەبێت گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، برینەکەی هێندە سەخت بووە کە نەدەکرا هۆکاری ئاگر لە خۆبەردانەکەی لێ بپرسرێت.
2019-10-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.