وێنە.. مەراسیمی بەخاکسپاردنی جەنەراڵی پایز
ئاژانسی نها...
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو محەمەد عومەر عوسمان، شاعیر کە بە ژەنەراڵی پایز ناسراوە، لەماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاند، ئەمڕۆ کەس و کار و هاوڕێکانی ماڵئاوای لێدەکەن بەرەو گۆڕاستان.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی " پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه.
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی ١٩٥٧ لە گەرەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی کردووە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.

|