حکومەتی هەرێم: ئاماده‌ین له‌قوتی خۆمان ببڕین و بیده‌ینه ئاواره‌كان
ئاژانسی نها...
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئێمه خه‌ڵكی خۆمان ببینین له‌وبه‌ر سنوره‌وه له‌برساندا و له‌سه‌رمادا به‌وجۆره نابێت ئێمه لێیان بڕوانین.
جوتیار عادل وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، ئاماده‌ین له‌قوتی خۆمان ببڕین و بیده‌ینه ئاواره‌كان و برا كورده‌كانی خۆمان ئه‌گه‌رچی دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان دیاره به‌ڵام سنور دانه‌خه‌ین له‌به‌رده‌م هاتنی ئاواره‌كان له‌سوریا له‌ڕووی مرۆییه‌وه هه‌ر هاوكارییه‌كمان له‌ده‌ست بێت هاوكارییان ده‌كه‌ین
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر یارمەتی نەگاتە پەنابەرانی سوریا لە هەرێم ئەوا کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات،چه‌ند زوتر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جوڵه بكات بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و كۆمه‌ك به په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی سوریا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری ڕودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی كه‌متر ده‌كات.
|