هەواڵ

سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکەن

ئاژانسی نها...

بڕیارە ئەمڕۆ بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بگنە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکاین ئاژانسی نها، ئێوارەی ئەمڕۆ بەرھەم ساڵح سەرۆكی كۆماری عێراق  لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە سەردانێكی فەرمی دەگەنە ھەرێمی كوردستان. 

پاش به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌بێت بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
2019-09-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.