ئاژانسی نها دوایین زانیاریی له‌سه‌ر كۆنگره و گۆڕینی جێگر و سكرتێری گشتی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه
ئاژانسی نها..
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كۆنگره بڕیارده‌دات كه له ئاینده‌دا جێگری سكرتێری گشتیی بمێنێت یاخود ببێت به ده‌سته‌گه‌ریی.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تاوتوێی پرسی كۆنگره و دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه بڕیاره ئه‌نجامبدرێت ده‌بێت دووربێت له پشك پشكێنه و باڵ باڵین و هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت نه‌وه‌ی نوێ بێته پێشه‌وه.
مسته‌فا چاوره‌ش ده‌شڵێت، كۆنگره بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه جێگری سكرتێری گشتیی بمێنێت یاخود نا.
|