سبەی شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق دەگاتە هەرێم
ئاژانسی نها..
بڕیارە سبەینێ چوار شەممە ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ شاندێکى باڵاى حکومەتى عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ بگاتە هەرێمى کوردستان بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا.
سکرتێرى رۆژنامەوانى سەرۆکى حکومەت رایگەیاند، شاندەکەى عێراق لەلایەن وەزیرى ناوخۆوە سەرۆکایەتى دەکرێت و ئێوارەى سبەینێ دەگەنە هەولێر.
بڕیاربوو وەفدێکی باڵای هەرێمی کوردستان لەم چەند رۆژەدا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بچێتە بەغدا، بەڵام پرۆتۆکۆڵی سەردانەکە گۆڕدراوە ساندێکی بەغدا دێتە هەرێم.
|