هەواڵ

کەسێکی نزیک لە کۆسرەت رەسوڵ دەچێتە شوێنی شێخ جەعفەر

ئاژانسی نھا...

بەپێی چەند زانیارییەک کە دەست ئاژانسی نھا کەوتووە، فەرماندەیەکی سەربازی نزیک لە کۆسرەت ڕەسوڵ دەکرێت بە فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا.

لە دوای ھەڵبژاردنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وەک جێگری سەرۆکی ھەرێم لە ئێستادا پۆستی فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا بە بەتاڵی ماوەتەوە نھا زانیویەتی کە کەسێکی نزیک لە کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە دیاریکراوە ئەویش لیوا ئەیوب یوسفە ناسراو بە ئەیوبە گڕە کێبڕکێی وەرگرتنی ئەو پۆستە دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، لە نێو چەندین کەسی دەستنیشانکراو بۆ ئەو پۆستە لە ئێستادا لیوا ئەیوب بەھێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتی پۆستی فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا.
2019-07-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.