هەواڵ

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: کە پڕۆژەکەی ئێمە جێبەجێ بکرێت کابینەکە سەرکەوتوو دەبێت

ئاژانسی نھا..

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، من نامەوێت قسە لەسەر سەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی کابینەی نوێ بکەم لە چوارساڵی داھاتوودا، بەڵام ئەگەر پڕۆژەکەی یەکێتی جێبەجێبکرێت، ئەوا کابینەکە سەرکەوتوو دەبێت.

ھاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ئاژانسی نھای ڕاگەیاند، لە چوار ساڵی ڕابردودا ئەوە ئەندامێکی ئێمە بوو پڕۆژەی چاکسازیی دایە پەرلەمان، بەڵام بەھۆکاری جیاواز جێبەجێ نەکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئە پڕۆژەیە جیبەجێ بکرێت کە ئێمە بۆ حکومڕانی چوار ساڵی داھاتوو دامانناوە ئەوا کابینەیەکی سەرکوتوو دەبێت.
2019-07-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.