سۆران عومەر: کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی بەلاڕێدا براوە
ئاژانسی نها..
پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایگەیاند، تاوانی سوتانی سێوه قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌لاڕێدا ده‌برێت كه‌یسه‌كه دەستوەردانی تێدایه و تۆمه‌تبارێك ئازادكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش وه‌ك پێویست نه‌بوون.
سۆران عومه‌ر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ رایگەیاند، كه‌یسی سێوه قارد كه سوتانی دایكێك و سێ كۆرپه‌ی بوو، ڕوداوێكی ئاسایی نه‌بوو، سه‌ره‌تا پشتیوانی دۆسێكه زۆر بوو، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیاندا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌سێك كه له‌دۆسێكه‌دا كه سكاڵای له‌سه‌ر بوو له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئازاد كرا، به‌ڵگه‌ی تاوانیش پاش سێ هه‌فته به‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌دا ده‌چێته شوێنه تاوانه‌كه و له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات هاوسه‌ری سێوه نه‌یسوتاندون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ڕۆژانی داهاتوو لەگه‌ڵ هاوڕێکانم له‌په‌رله‌مان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان و داواكاری گشتی و ڕێكخراوه‌كانی ژنان و منداڵان و مافه‌كانی مرۆڤ، فشاره‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی ده‌گرنه‌به‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه.
ڕۆژی ١٦ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە چەمچەماڵ سێوە قادر کە ژنی ئەو ماڵە بوو لەگەڵ سێ منداڵی‌دا سوتان و بەو هۆیەشەوە گیانیان لەدەستدا، کەسوکارەکەشی پێیان وابوو ڕوداوەکە سروشتی نەبووە و داوای یاساییان لەسەر هاوسەری سێوە قادر تۆمار کرد.
|