نوسینگەی قوباد تاڵەبانی: دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی یاساییە
ئاژانسی نها..
وتەبێژی فەرمی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکى حکومەت ڕایگەیاند، بڕیاری بەخشینی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەى سلێمانی سیاسی نییە و ڕێکارێکى یاساییە.
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکى حکومەت سەبارەت بە دورخستنەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رونکردنەوەیەکی بلاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم بڕیارەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکارێکی ئیدارییە تایبەت بە گواستنەوەی ڕاژە، و بە ھیچ شێوەیەک گواستنەوەی فەرمانبەر ناچێتە خانەی سزادانی ئیداریەوە کە لە یاسا بەرکارەکاندا ئاماژەیان پێدراوە. بۆیە بە ھیچ شێوەیەکیش ئەم بڕیارە سیاسی نییە و بە پێی ھەردوو بڕگەی 2 و 3 لە ماددەی 12 لە یاسای پارێزگاکانی ھەرێم ژمارە 3ی ساڵی 2009، دانانی بەرێوبەری گشتی و لەسەرکارلادانی دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگاوە نەک گواستنەوەی ڕاژەی بەڕێوەبەری گشتی کە ڕێکارێکی ئیدارییە و لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردەیە.
لە رونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، سەبارەت بە بڕگەی 2ی فەرمانەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ھەڵسانی بەڕێز مامۆستا عومەر محمد امین کە خۆی جێگری بەڕێوەبەری گشتیە بە ڕاییکردنی کارەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت، مانای دامەزراندنی ناوبراو نیە بە بەڕێوەبەری گشتی بەڵکو دەبێت لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بەڕێوەبەرێکی گشتی نوێ دابنرێت.
ئەوش لە کاتێکدایە دورخستنەوی بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی کاردانەوی لێکەوتەوە و بەبڕیارێکی سیاسیی ناویاندەبرد نەک یاسایی.
|