هەواڵ

بارزانی سەبارەت بە کەرکوک پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

ئاژانسی نها...

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پێویستە كێشەكانی كەركوك بە پارێزگاریشەوە سەرەتا لەنێوان هەولێر و بەغدا یەكلاییبكرێتەوە و چارەسەربكرێت.

مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە دۆخی کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ سازشێک لەسەر كوردستانیبوونی ناسنامەی كەركوك ناكەن و  دەبێت كەركوك ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و هەموو پێكهاتەكان بتوانن بە ئاشتی و برایەتی و تەبایی لەگەڵ یەكتر بژین.

هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، كێشەی كەركوك تەنیا گرفتی سیاسیی نێوان دوو حزب یان ململانێی سیاسیی نێوان چەند لایەنێک نییە، بەڵکو كێشەی كەركوك بابەتێكی مێژوویی و سیاسی و كۆنە لە هەمانكاتیشدا فرەڕەهەند و گەوەریە.

رۆژی ١١ی تەموز یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکوک رێککەوتن و ئەندازیار تەیب جەباریان وەکو کاندید بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد، دوای رێککەوتنەکەش کاردانەوەی عەرەب و تورکمانەکانی کەرکوکی لێکەوتەوە و رایانگەیاند، نابێت پارێزگاری کەرکوک کورد بێت.
2019-07-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.