وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌ستیپێكرد
ئاژانسی نها..
ئه‌مڕۆ 15ی حوزه‌یرانی 2019 وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوه حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌ستده‌كان به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ولێر و سلێمانی.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌ستده‌كات به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم و به‌رده‌وام ده‌بێت تا ته‌واوبوونی ئه‌و بڕه‌ی كه دیاریكراوه كه 340 هه‌زار ته‌نه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی دانه‌وێڵه‌كانیان جوتیاران دوای دوو هه‌فته تا دوو هه‌فته پاره‌ی دانه‌وێڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن و وه‌ك ساڵانی رابردوو دواناكه‌وێت.
|