مه‌رجی یه‌كێتی بۆ به‌شداریكردنی له حكومه‌ت ئاشكرا كرا
ئاژانسی نها..
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن ئه‌وا به‌شداری حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ناكه‌ین.
سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، پێش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌ینه ڕیككه‌وتن ئه‌وا به‌شداریی پێكهێنانی حكومه‌ت ناكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر پرسی كه‌ركوك یه‌كلایی بكرێته‌وه ئه‌وا له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه بڕیاره سبه‌ی 16ی ئایار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی راسپێردرا و بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی و گۆران بكات.
|