یه‌كێتی نیشتمانی كۆبویه‌وه و چه‌ند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد
ئاژانسی نها..
بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان و پۆستی پارێزگاریی كه‌ركوك، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له شاری سلێمانی كۆبۆوه.
ئه‌مڕۆ 15ی حوزه‌یرانی 2019 له شاری سلێمانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كۆبوویه‌وه و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و پارێزگاریی كه‌ركوك تاوتوێكراوه كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه و بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
دوێنێش سه‌لما فاتح ئه‌ندانمی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی نهای راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جێبه‌جێ بكات و به‌شداریی حكومه‌ت بكات ئه‌وا یه‌كێتی له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌ت یه‌كلاییده‌كاته‌وه.
بڕیاره سبه‌ینێ 16ی ئایاری 2019 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌رداین سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتی و گۆران كۆببێته‌وه.
|