غالب محه‌مه‌د: له مه‌سرور بارزانیش ده‌پرسینه‌وه
ئاژانسی نها..
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، با پارتی ئه‌و خه‌یاڵه له مێشكی خۆی ده‌ربكات كه ئه‌وان بێده‌نگبن له به‌رامبه‌ر بێده‌نگیه‌كان.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندانی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی گۆران رایگه‌یاند، نه‌ك له نێچیرفان بارزانی له سه‌رۆكی تازه‌ی حكومه‌ته‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین، با پارتی بزانێت ئێمه سه‌ری خۆشمان داده‌نێین له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر وه‌زیرێك گه‌نده‌ڵ بێت ده‌یده‌ین به دادگا به وه‌زیره‌كانی گۆرانیشه‌وه، چونكه ئێمه بۆ ئه‌وه چوویه‌نه حكومه‌ت رێگری له گه‌نده‌ڵی بكه‌ین نه‌ك چاپۆشی لێبكه‌ین،
ڕونیشی كرده‌وه ئێمه بۆ ئه‌وه رێككه‌وتنمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێن، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بن و ئه‌وانیش گه‌نده‌ڵی بكه‌ن.
قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانه له‌كاتێكدایه دوێنێ ئه‌ندامێكیه سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاندبوو، ده‌بێت گۆڕان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر هۆشیار عه‌بدوڵا هه‌بێت و ئێنه دوو ڕووی له هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكیه‌ن.
|