ئەم ڤیدیۆیە لە زۆرێک لە میدیا کوردییەکان بڵاوبووەتەوە گوایە ئەمە ئەو کەسەیە کە تەقەی لە ترەمپ کرد، بەڵام ئەگەر لە رستەی کۆتایی ئەم گەنجە تێبگەشتنایە دەیانزانی کە تۆماس ماتیو کرووکس (ئەو کەسەی تەقەی لە ترەمپ کرد) نییە. بۆ زانیاری، رستەی کۆتایی رستەیەکە کە ناڕوونە و دیار نییە مەبەستی لە چییە، بەڵام ئەگەر ورد بیتەوە و کەمێک گەڕان لەسەر رووداوەکە بکەیت بۆت ڕوون دەبێتەوە. ئەم گەنجە لە ڤیدۆکەدا دەڵێت: ناوم تۆماس ماتیوو کرووکسە، رقم لە کۆمارییەکانە، رقم لە ترەمپە، ......... دوای ئەم قسەیە، رستەیەکی تر دەڵێت کە لە میدیای کوردی سێ وەرگێڕانی بۆ کراوە: تووشی کەسی هەڵە بوون کەسی هەڵەتان هەڵبژاردووە لەگەڵ کەسێکی هەڵە تێکەووتوون. راستییەکەی چییە؟ لەدوای هەوڵی کوشتنی ترەمپ ئەم ڤیدیۆیە لە توویتەر بڵاودەبێتەوە کە لەراستییدا تۆماس نییە و دەیەوێت خۆی وەک تۆماس بناسێنێ (رەنگە بۆ بەناوبانگبوون وایکردبێ). چی دەڵێت؟ لە رستەی کۆتای دەڵێت: You've got the wrong guy ئەمە بە مانا سادە و باوەکەی واتە: کەسی هەڵەتان گرتووە یان کەسی هەڵەتان لایە بەڵام ئەم کەسە چونکە دەیەوێت بڵێت "من تۆماسم"، ئەو رستەیە ئاراستەی پاسەوانی تایبەتی ترەمپ، پۆلیس و ئێف بی ئای ئەکات و مەبەستی ئەوەیە کە "کەسی هەڵەتان کوشتووە"، واتە دەیەوێت بڵێت ئەوەتا من ماوم و ئەوەی کوشتووتانە من نیم. تێبینی: تائێستا ئێف بی ئای تەنها ناو، تەمەن، شوێنی نیشتەجێبوون و چەند زانیارییەکی تری لەسەر تۆماس بڵاوکردووەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ وێنەیەک بڵاو بکاتەوە. میدیاکانی ئەمریکاش هیچ وێنەیەکیان دانەناوە، جگە لە نیویۆرک پۆست کە ئەم بەزمەی درووستکردووە و وێنەیەکی تەقەکەرەکەی دانا. نیویۆرک تایمز ڤیدیۆیەکی ساڵی 2022ی تۆماسی لەکاتی دەرچوونی لە قۆناغی ئامادەیی بڵاوکردووەتەوە کە بەهیچ جۆرێک لەو کەسە ناچێت کە لە ڤیدیۆکەدایە.