وتار

پارتی بەرامبەر ھاوسەرۆکی یەکێتی بۆچی توشی ھستریا بووە؟

شیرین یونس
ترسی پارتی لە ھاوسەرۆکانی یەکێتی بەگشتی و بەتایبەت کاک لاھور شێخ جەنگی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەری بە تاک ڕەوی پارتی و سیاسەتە خۆسەپێنیەکانی گرتووە.

ترسی پارتی لە یەک دەنگی و ھاوھەڵوێستی ھاوسەرۆکانی یەکێتیە لەو خوێنە تازەو گەنجانە ئێستا ھاتونە پێش.

پارتی بۆیە توشی ھستریای ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بووە چونکە دەزانێ سنور بۆ تاکڕەویەکانی دادەنێ و مل نادات بەو سیاسەتە شکست خواردوەی حوکمڕانی ئەم ھەرێمەی پێدەکەن و جگە لەخۆیان نابینن!

پارتی لەدوای کۆنگرەی یەکێتی توشی شڵەژانێکی دەرونی وا خراپ بووە باڵباڵێن و مونافەسەی نێوخۆییان گەشتۆتە ئاستێک ھەموو رۆژێ ھەڵەیەک دەکەن و دەمڕوتێکی بێ ناونیشان ھانەدەن لەدەرەوەی سنوری ئەدەب بەرد بگرێتە قەڵای سەوزی یەکێتی.

با پارتی ھستریا بەری بدات ئەوەیە یەکێتی و ھاوسەرۆکانی و سیاسەتەکەی دەبێ بێتە ژێر باری ئەو سیاسەت و واقیعە.
ژمارەی خوێنەر   ‌ 140‌
5/21/2020 9:11:20 AM
زیاتر...
هونەر تۆفیق
سه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌
عەبدوڵای مەلا نوری
کاروان گەزنەیی