وتار

گەشتوگوزار نەوتی ئایندەی کوردستان!!

باوان فەرەیدون
 چۆن کۆرۆنا  گەشتوگوزاری جیھانی تێکشکاند؟'

گەشتوگوزار سەرماییەکی خۆڕسکی ھەمیشەیی  ھۆکاری جوانکردنی ژیان و تێرکردنی ڕۆح و دەروون دوورکەوتنەوە لەسەرقاڵی و ھەموو جەنجاڵێکانی دونیا بەدەست ھێنانی زانست و زانیاری جیھان وشارەزابوون لە کلتووری گەلان.......ھتد سەرجەمیان لە گەشتەوە بەدەست دێن لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوازێکی مەترسیدار دەست دەکاتە قورگی کەرتی گەشتیاریەوە نیگەرانیەکان ھەتا دێ زیاتر دەبن بەتایبەتیش لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا ھۆتێلەکان بەتاڵن و گەشتەکان ھەڵوەشانەوە سەرجەم شۆێنە گەشتیارییەکان چۆڵن ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشت و گوزاری جیھانی ئیفلیج کرد پێشبینیەکان بۆ زیانی ئەو کەرتە لە ئەوروپا بە ملیاران دۆلار مەزەندە دەکرێت ئێستا جیھان لەبەردەم گەورەترین کێشەی ئابوریدایە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئیتاڵیا شۆێنە تایبەتەکانی گەشتیاری چۆڵن لە شارەکانی میلانۆ و ڤێنسیا و ڕۆما و مۆسکۆ مۆزەخانە و ھۆڵەکانی شانۆ و شۆێنەگەشتیاریەکان داخراون چالاکییە گەورەکان ھەڵوەشانەوە کۆرۆنا گەشت و گوزاری فەڕەنسای ھەڵتەکاند کە لەساڵی١٩٩٦پلەی یەکەمی ڕێژەی گەشتیارانی بەرنەداوە کەساڵی ٢٠١٨ڕێژەی سەردانیکەرانی فەڕەنسا ٩٨,٢ملێۆن گەشتیار دەخەمڵێنرێن "مۆزەخانەی لۆڤەر "بەڕووی جیھاندا داخراوە لە ئەڵمانیا نیگەرانیەکان زیاتر بوون لەدوای ھەڵوەشاندنەوەی پێشانگایەکی گەشتیاری نێودەوڵەتی لە بەرلین،ھەروەھا دۆخی چین کاریگەری گەورەی لەسەر کەرتی گەشتیاری ئەڵمانیاوە ھەبووە بەو پێیە داھاتی ئەڵمانیا تەنھا لەگەشتیارانی چین ساڵانە ٨ملیار یۆرۆیە!!

کۆمپانیا بەناوبانگەکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان ڕاگرت لەوانە کۆمپانیای قەتەری ئیماراتی کۆمپانیای لوفتھانزای ئەڵمانی زۆرینەی تریان ئەوەش بۆھۆی ئەو دەرئەنجامەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتانی ئاسیا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە چونکە لە٩٠٪‏لە١٥٠ملێۆن گەشتی گەشیارانی چین بۆ وڵاتانی ئاسیان''گەشیارانی چین بوونە ھۆکارێکی ئابوری گرنگ و یەکلایی کەرەوە بۆئەو وڵاتانە دۆخەکە لە تایلەند ،کۆریای باشور ،سەنگافورا مالیزیا ،ژاپۆن بەھەمان شێوەیە.

ئایا ئەم زیانەگەورەیە ھەرێمی کوردستان گرتۆتەوە؟'بەڵێ بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو کە لەئێستادا ھیچ جۆرە گەشتێک نیە بۆ کوردستان لەچاو ساڵانی ڕابردوو ھەرێمی کوردستان سەرەڕای چەندین زیان ئابوری کە لەڕێگای سیاسەتی چەوتی نەوت لێ کەوتووە لە زیانی کەرتی گەشیاریش بەھۆی کۆرۆناوە بێ بەری نیە کە لەئێستادا تەنھا لە پارێزگای سلێمانی ١٠ھەزار کارمەندی شۆێنە گەشتیاریەکان کەلە(ھۆتێل،مۆتێل،ڕێستۆرانت وچادرگەی گەشتیاری)کاردەکەن لەئێستادا بێ ئیشن ١٦٠کۆمپانیای گەشیاری ڕێکخستنی گەشتەکانیان ڕاگرتووە، ٢٩٢٠ھەزار بنکەی گەشتیاری ھەیە لەکوردستان کەبە داخراوی ماونەتەوە گەر بەراوردێک بکەین لەساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠کە بەس لەم ٤مانگەدا ٤٠٠ھەزار گەشتیارمان لەدەست داوە کە١٨١ھەزاری تەنھا مانگی ٣بۆ نەورۆز ڕوویان لە ھەێمی کوردستان کەوتووە کەبەمە١٠٠ملێۆن دۆلارمان زەرەرکردووە لەشارەکانی کوردستان کە بەپێی ئامارەکان ئەگەر نەخۆشی کۆرۆنا تا ساڵی داھاتوو بەردەوام بێت کوردستان نزیکەی ٤ملێۆن گەشتیاری ساڵانەی لەدەست دەدات!!

دۆخەکە لەئێستادا بەھۆی دابەزینی نەرخی نەوت لەجیھان کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر عێراق و کوردستان ئەم قەیرانە دەبێت ببێت بۆ وانەیەک بۆ بەرپرسانی ھەرێم و ناوچەکە کە ئەمەندە پشت نەبەست بەسامانی نەوتی چونکە نەوت و غازی ھەرێم بەردەوام نابێت بگرە تەواو دەبێت لەدوای ئەم دۆخەوە پێویستە حوکمەت زەمینەسازی پێویستە بکات بۆ بوژانەوەی کەرتەکانی تر وەک پیشەسازی و گەشت و گوزار و کشتوکاڵ بەتایبەت ''گەشت و گوزار''کەسامانێکی نەبڕاوەو سەرچاوەی داھاتێکی گرنگیشە بۆ وڵات بیکات بەجێگرەوەی نەوت گەرلە چەندین ساڵەی ڕابردودا حوکمەت بایەخی بدایە بە کەرتی گەشتیاری ئێستا دابەزینی نەوت کاریگەری لەسەر نەئەبوو پێویستی بەفرۆشتن و بەرھەمھێنانی نەوت نەدەکرد ئەم کەرتە لەکوردستان تەواو فەرامۆش کراوە گرنگی پێ نادرێت بەپێی پێویست لەکاتێکدا کوردستان لەڕووی جێوپۆتۆلیکیەوە ناوچەیەکی لەبارە بۆ گەشت وگوزار  کەرتی گەشتیاری زۆر لەوە گەورە ترە بەداخەوە ئێمە گەشت و گوزارمان وا بچووک کردۆتەوە لە بەڕیۆبەرایەتیەکی گشتی دایەخۆی دەبێت وەزارەتێک بێت سەربە وەزارەتی شارەوانی بێت چونکە ئێمە کە بچووکمان کردوە بڕی ئەو داھاتەکەشی کەبۆی تەرخان ئەکرێت کەم دەبێت ئەمەش ئەرکی سەرشانی حوکمەتە بایەخ بدات بە کەرتی گەشت وگوزار ماستەر پلانێکی تۆکمەی بۆ دانێت"

حوکمەتی ھەرێمی کوردستان چی کردوە بۆڕێگەنەدان بۆ دابەزین و داڕمانی  کەرتی گەشتیاری؟؟  تاکوئێستاش حوکمەت لەباج و ڕسوماتی ئەو  کۆمپانیاو ھۆتێل بنکە گەشتیارییانە خۆش نەبووە ھاوکاری دارای نەکردوون  ڕاگرتنی پڕۆژەکانی قەرەبوونەکردۆتەوە  حوکمەتی وڵاتان بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ئەم دۆخە ئابوریە چ کارێکی ئەنجامداوە؟ حوکمەتی "ھۆنگ کۆنگ"ڕۆژی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ڕایگەیاند بڕی ١٠ھەزار دۆلار وەک دیار دەدەنە ھەموو ھاوڵاتیان وڵاتانی تریش ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پارێزگاری لەژرتی گەشتیاری و ڕێگەنەدان بەداتەپینی ئەو کەرتە گرنگە،،وڵاتانی چین وسەنگافورا تایلەند ڕایگەیاند کارئاسانی لەباج بۆ کۆمپانیای گەشتیاریەکان دەکەن ولەڕووی دارایەوە ھاوکاریان دەبن وڵاتانی وەک مالیزیا و فلیپین ھانی گەشتیاری ناخۆی وڵات بکەن.

 "چین وەک داینەمۆی گەشتیاری دەمێنێتەوە''
ڤایرۆسی کۆرۆنا گرنگی چینی بۆ سێکتەری گەشتیاری ئاشکراکرد لەساڵی ٢٠١٨دا گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە ٢٧٧ملیار دۆلاریان خەرجکردوە چین لەو بوارەدا زۆر لەپێش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیاوەیە گەشەی گەورەی کەرتی گەشت وگوزاری چینی بەھۆی کۆرۆناوە ناوەسێت تا ساڵی ٢٠٣٠ژمارەی گەشیارانی چین بۆ ٤٠٠ملێۆن کەس بەرزدەبێتەوە بەوەش لە ھەر ٥گەشتیارێکی دەرەوە یەکێکیان چینی دەبێت...........! 
             
ژمارەی خوێنەر   ‌ 110‌
4/24/2020 10:47:27 PM
زیاتر...
هونەر تۆفیق
سه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌
عەبدوڵای مەلا نوری
کاروان گەزنەیی