وتار

حکومەتی بارزانی، لەنێوان شکست و ھاوسەنگیدا "لاھورو مەسرور وەک نموونە"

ھێمن کەریم
ئەوەی لەم بابەتەدا دەیخەمەروو ھەوڵێکە بۆ ململانێکی سیاسی پوخت نەک شکاندن ، ھەوڵێکە بۆ راوەستانی ھێزێک کەخەریکە کۆی حکومرانی کوردی دەخاتە گێژاوێکی نێودەوڵەتیەوە کەئەویش پارتی و شەخسی مەسرور بەرزانیە. 

سەرەتا پێویستە بڵێم مێژووی زیاتر لە نیو سەدەی ڕابردووی سیاسەتی كوردستان،  دەرفەتی بە هیچ سیاسیەك نەداوە بە ھێندەی بنەماڵەی بەرزانی ھەتا ئەوەی سالارو سەردارو بەھرەداربن، تا گەورەبن و ببن بە برا گەورەی سیاسەت لە كوردستاندا، بەڵام ھەرزەمەنەو بەروداوێک کوردیان ھێناوەتە ژێر ھەیمەنەی ئەم یان ئەو لایەنی ئیقلیمی و لەو فلتەرەوە سیاسەت و روئیایان رووننەبوە، ھەتا ئێستاش نەیان توانیوە ستراکجەری سیستەمبن بۆیە (کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە. "بێکەس"). 

لەپاش ھەموو دەرفەت و ئەو روداوانەی کەبەسەر مێژوی کوردا ھێناویانە ، کەلێرەدا بەپێویستی نازانم باسی بکەم چونکە بۆ خوێنەرانی مێژوو ھەم سیاسیەکان روونە ، کە ویستگەی مێژوی کورد لەسەردەستی ئەوان توشی چ کارەساتێکھاتوەو ئێستاش لەچ داروخانێک و وێران بونێکدایە، ئەوەی مایەیی راوەستانە ئیدی دەبێت بگەینە ئەوراستیەیی کەحکومرانی ھونەرەو بە کوێخایەتی و سنگ دەرپەراندن ناکرێت و بەهرەی گەورەبونی کوردیش لەسیستەمەوە دەبێت، یان دەبێت سیاسەتی پارتی بەپوختی لەسەرەوەتا خوارەوە بگۆردرێت کەئەوەیان ئەستمە، کە بۆھەمیشەیی وەک رابردوو بۆ ئێستا ھەنگاو بنێ ( کەمن بروام وایە ھەر وایەو نەگۆرە، زیاتر پۆلیستارییە) .
کەوایە  دەسەڵاتی پارتی گەرتا ئایندە  زیاتر لە دەستی  ئەم گروپە ئەمنی و پۆلیستارەبێت ، ئەوا كوردستان بەدەرەجەی یەك توشی شكست و ماڵ وێرانیی سەدە دەكەنەوە، کەبەجۆرێک زۆر لە شكست و ماڵ وێرانی ڕیفراندەمە شكست خواردوەكەی باوك وێرانتردەبێت، لەکاتێکدا باش روونە کەدەسەڵاتە حکومرانیەکەیان توشی شكستی حكومەڕانی بون، ئەوەتا بێ دۆست لە حكومەتی مەركەزی و بێ دۆست لەئیقلیم و بێ دۆست لەنێودەوڵەتی پەلەقاژەیان دەستپێکردوە.

ئێستاش کەھەڵچون بە نێو تەوێڵی حکومرانی پارتیەوە دیارە ، ھۆکارەکەی روونە چونکە لەئێستادا کۆی سیاسەتی نێوخۆیی لەنارەزایی گەورەدایە و وەک تاکرەو لەسەری ئەودێن، کە ناکرێت ئەم تاک رەوییە بەردەوامی ھەبێت، لێرەدا یەکێتی گرنگەو رۆڵی یەکلاکەرەوە دەبێت دەگێرێت.

دیارە کەیەکێتی لەھەندێک ویستگەو بریاردان لە یەكیتیەكەی دوێنێ جیاواز دەبینرێت، ھەروەھا ململانێی ناوخۆی پارتی و خۆمەڵاسدانی نێچیرڤان ھۆکارە بۆ گۆرانکارییەک کەلەرێماندایە. چونکە دوای زیاتر لەچارەکە سەدەیەک لەحکومرانی نێچیرڤاندا بەئاوردانەوە لەمێژوو باشترو بەدیقەت تربوو لەمامەڵەکردن لەگەڵ پارتەکانیتردا بەتایبەت یەکێتی،  بۆیە ئێستا دۆستایەتی و لێبوردەی پارتەکان لەپارتی بەھۆی نێچیرڤانەوەیە، کە هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ ئەم هەڵچونە کە بەوتارو گوفتاری دەسەڵاتی حکومرانی پارتیەوە دیارە و بەتایبەتی مەسرور بارزانی.

ئەمرۆ لەھەموو کات زیاتر کۆی حیزبەکانی کوردستان بەتایبەتی یەکێتی لەبەردەم بەرپرسیارێتی قورسدان، چونکە خودی یەکێتی لەمێژوی ھەستانەوەی کوردو لەئێستاشدا بەھۆکاری ئەم حکومرانیە خراپە بەژدارە لەو مەترسیەیی کەدۆخێک دروستکراوە لەلایەن پارتیەوە، کە بەھیچ شێوەیەک سڵ ناکاتەوە لەھەر دۆخێک بەسەر کوردستاندا بێت، کەلەروی ئیدارییەوە خۆی بەبەرپرسیار دەزانێت و حوکمی رەھا دەکات، لەشکستیشدا خۆی بەبراوەدەزانێت و بەھۆکاری پابەند نەبوونی ناوچەیەک وەک سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەی راپەرین، بەپوختی ئەو بەشەی یەکێتی دەسەڵاتی تێدا ھەیە بۆ نموونە شەقامی سەد مەتری باشترین نموونەیە بۆ تێگەیشتن لەو لۆژیکە سیاسیەی.
ھەروەھا پارتی لەدۆخێکدایە ھیچ شتێک بەبەھا دانانێت جگە لەخۆی و عایلەکەی ( بەرزان، مەبەستم بارزانە ھەڵبەتە لێکردنەوەی" ا" ئەلفی بارز گرنگەو ناکرێت سیفەتی بارزکردن لەم دۆخەدا ببێتە فاکتی سیاسی بۆیە من ئەوسیفەتە وەردەگرمەوە) کە ھەموو رەمزو پیرۆزییەکانی گەلی کوردیان کردوە بەقوربانی رەمزێکی خۆیان .

یەکەم /
ئێستا ئێمە لەقۆناغێکی نوێدان، یەکێتی و پارتی ھەمووشتەکانی رابردویان بەرێککەوتنی ستراتیجیشەوە ھەڵوەشاندۆتەوە، واتە ھیچ جۆرە رێککەوتنێک لەئێستدا نابینرێت جگە لە پرۆسە حکومییەکە، بۆیە ھەر جوڵەیەک بەرێککەوتن یان شەرێکی ساردی میدیایی لێککەوتی شکست و سەرکەوتنی ھەرلایەک تۆمار دەکات، لەماوەی رابردوودا لەپرۆسەی دانوسدان و رێککەوتنێکی ستراتیجی نوێش نەیان توانیوە یەکبگرن ، کەوایە ئێستا لە قۆناغی ململانێی یەکتریدان، ھەموو ئەم جوڵانەش پارتی دەستپێشخەربوە بە روئیایی مەسروربارزانی ، بەبیانوی جوڵەکانی ھاوسەرۆکێکی یەکێتی کە ئەویش لاھوری شێخ جەنگیە. 

مەسرور بارزانی کوری گەورەی مەسعود بارزانی، کاراترین کەسە لەناو پارتیدا لەدوای باوکیەوە ھەوڵی ئەوەئەدا ببێتە کاریگەرترین پیاوی سیاسی سەربازی لەناو پارتیدا جا ئیتر لەھەر پۆستێکی حیزبیدابێت گرنگ ئەوەیە بتوانێت کۆی جوڵەکان بگرێتە دەست، کە تارادەیەک لەمەدا سەرکەوتوبوە، کەکێشەی ئەبەدی ئەم کورەش ئەوەیە ھیچ شتێک ھێندەی خۆی و باوکی لاپیرۆز نیە، ھەرئەوەشە وایکردوە حکومەتێکی پۆلیستاری بنایاتبنێت و چاوی لەھێزی چەکە بۆیەکلای بونەوەی نەیارەکانی.

دووەم/
گەر بەخێرایی سەیری حکومرانی مێژوی حکومەتی کوردی بکەین لەپاش ٣٠ ساڵ تائێستا ھیچ سیستەمێک بەرکارنەبوە بۆ حوکمەتداری،  لەکابینەکەی مەسروربەرزانیشدا ھیچ سیستەمێک کارناکات و بەڵکو قورستر بەرەو ڕەورەوەی سوڵتانی و پۆلیستاریبون ھەنگاوی ناوە، کەئەمەش جێگەی ھەموو سیستەمێکی گرتۆتەوە، بۆیە ھۆکارە بۆنەمانی متمانەی خەڵک بەکابینەکەی.

ھەوڵی بەسوڵتانیکردنی دەسەڵەت بەوشێوە خێراییە لەچاوی ئەم کورە بێ ئەزمونە (لەحکومرانی سیستەماتیکیدا) دەبینرێت چونکە کاری مێژویی سەرۆکی ئەم کابینەیە کاری ئیستخباراتی ( جاسوسی سیاسی یان ھەواڵگری سیاسی) بوە لەپێگە سیاسیەکەیدا، بۆیە لەم کابینەیەشدا ھەنگاوی ترسناکی بۆناوە، ھۆکارو لێکەوتەکانی بریاردانی مەسروربارزانی لەم کابینەیەدا لەنێوان جاسوسی سیاسی تێناپەرێت ھەربۆیە ژیانی سیاسی بەرنەفرەت کەوتوە، بەنەوعێک ھەرکەسێک لەم کابینەیەدا بەرپرسیارێتیەکی ھەبێت لەلای خەڵک بەرتوانجدراوە بەشێوەی (جاسوس و پیسخۆر) لێیدەروانرێت، کە ئەمەش بەرھەمی ئەو ھەنگاوە مەترسیدارانەیە کە خودی سەرۆکی ئەم حکومەتە ناویەتی ، کەوایە چیتر ناکرێت حیزبەکان بەم شێوەیە شەریک شعوری ئەم کابینەیەبن و گرنگە بیرێک لەئایدیاو پرنسیپەکانی خۆیان بکەنەوە لەوشەراکەتەی کەتێدان.

چونکە لەئێستادا کۆی حیزبەکانی حکومرانی ئەم کابینەیە کە بەتایبەتی یەکێتی و گۆران خۆیان باش لەو واقیعەتێگەشتوون کە کەکورەگەورەی بەرزانی چ کارەساتێکی بەسەریانیدا سەپاندوە!!.
  
سێیەم/
لەناو یەکێتیدا چەند کەسانێک ھەن وەک قوباد تاڵەبانی کە دژە پۆلیستار و مەدەنی بوون دەردەکەوێت لەسەر پرسەکۆمەڵایەتی و گەنجاندندا ھەنگاودەنێت پۆلیستاربونی  وەلاناوە، بەڵام لاھور شێخ جەنگی بەئاشکرا لەدژی تاک بەسوڵتانی کردنە ، بۆیە زۆرجار مەسرور بارزانی وەک رێگری سیاسی خۆی ناویان دەنێت، ئەوەش بەئاشکرادەبینرێت.
لاھور شێخ جەنگی کە برازایی جەلال تاڵەبانیە، ئەم کارەکتەرە سیاسیەیی ناو یەکێتی لەلایەن مەسرورەوە بەکاریگەرترین کەس لەناو حیزبەکەی تاڵەبانی دادەنرێت (بۆ رووبەروو بونەوەی بەسوڵتانی کردنی کوردستان لەسەر بنەماڵەی بەرزانی) کەئەمەش ھۆکارو پرنسیپی خۆی ھەیە بۆ  لەکاتێکیتردا لێیدەدوێین .

لاھور وەک ھاوسەرۆک بەروئیادارە دادەنرێت بۆ پەرچەکردار دژی پارتی، لەو سۆنگەیەوە چاوی خێرا لەسەریەتی لەلایەن ھەوادارو کادرەکانی ناوحیزبەکەیەوە،  کە پێویسته‌ سنورێك بۆ ئەم بەدبەختی‌و ناچاربونەی یەکێتیی دابنێیت كە بە ئاشكرا بەکادرو وەزیرەکانی یەکێتیەوە دیارە، کەچۆن بەکۆیلەدارکراون بەرامبەر ئەوسوڵەتاندنە، بۆیە پێویستە بەدوای ڕێگەچارەیەكدا بگەڕێت كە ئەركی مێژوویی لەم قۆناغەدا دیاریبكات و ئەم پەرت و زاڵبونەی پارتی بەسەر یەکێتیەوە بۆ ئەبەد بسرێتەوە، کەئەمەش لۆبیەکی سیاسی قورسە لەناو حیزبەکەیدا ئەگەر چی کارێکی نەکردە نیە، بەڵام بەبێ کارەکتەرێکی وەک باڤڵ تاڵەبانی ئەستەمەو سەرکەوتوو نابێت ، چونکە باڤڵ کارەکتەرێکە بەتەواوی بنەماڵەی تاڵەبانی ھەژماردەکرێت .

دوو سەرەنج وەک سەرەتا دەخەمە روو:

* پێش ئەوە گرنگە ھەموولایەک ئەوە بزانن کە ھەر کات پارتی بێهێزدەبێت و خەریکە لەسیاسەتی تاک لەیەنە دەکەوێت، لایەنێک دەچێت و دەبێتە دارشەق، گرنگە پێش دەستپێک ئەمە ئیدی شەرمەزارو پرۆتستۆبکرێت، کە لەھەرلایەکەوەبێت ، بەتایبەت گۆران و یەکێتی .

* "مەسرور بارزانی وەک سوڵتانی بچوک خۆی مەنەفێست دەکات و خۆی بەشکۆدار و جیاکاریی ناوچەیی و سەڵتەنکردن ھەژماردەکات، ئەمە جگە لەوەی بەو ھۆکارە تەواوی پارتی کۆنترۆڵکردووە، لە دەرەوەی پارتیش خەریکە  تەواوی حزبە بچووکەکان لە خۆی کۆبکاتەوە، لەبنەرەتدا ئەم کورە وەک ھەواڵگری سیاسی مەترسیدارە ،لەچوار چێوەی ترس و تۆقاندنەوە ئەوکارەی بۆ دەچێتەسەر.واتە  لەبنەرەتدا وەک کەڵچەری خەریکی کاری جاسوسی سیاسیە، ئەوەی لێرەدا بەربەستە و خودی مەسرور بارزانی ترسی لێی ھەیە و بووە بەرێگر لە زۆربەی بەرنامەکانی ئەوکارە ھەواڵگرییە ئەوکەسەیە کە دەنگی نا بەرزدەکاتەوەو دەبێتە رێگر لەپرۆژەی بەسوڵیانیکردن و خودی خۆی و پۆلیستاری کۆمەڵگە، بۆیە لە رابردوو و ئێستا و داھاتووش بە بڕیاری مەسرور بەرزانی بەباش و خراپ لە میدیای فەرمی و نا فەرمی  دژی ئەوکەسە دەبێتەوە کە وەک مەترسی لەسەرخۆی ھەژمار دەکات ، کەبەتێروانینی من ھاوسەرۆکی یەکێتی ( لاھور) ئەو مەترسیەیە بۆ مەسرور. ھەرئەوەشە بۆتە کێشەی شەخسی مەسرور بارزانی بەرامبەر لاھوری شێخ جەنگی،  بۆیە وایکردوە پرۆسەی سیاسی بچێتە قۆناغی چەقبەستویی.".

دواجار  ئەم حکومرانیە نالۆژیکیەی ئەم ھەرێمە  فێریکردین خزمەت وەک فاکت پرۆژەنیە، بەڵکو مانەوە بەھەر جوڵەیەک کارێکی لەپێشینەیانە ، بۆیە لەوکاتەی حکومەت لەئەزمەدایە سینارێۆیی بەگژداچون و تۆمەتبارکردنی یەکتری ئامادەگی ھەیە، ئەمەش بۆ تێپەراندنی قەیرانەکان مێشکی تاکی کوردیان بچوککردۆتەوەو توانایی راوەستانی ھیچ ھێزێکیان نەماوە، رەنگە لەم دۆخەدا پاڵەوانی کارتۆنی بێتەپێش و بەھۆکاری ھاوسەنگ نەبونی سیاسی، رۆژێکبێت ھاوڵاتیانیش زامی چەندساڵەیان بشۆنەوەو چاک و خراپیان بۆ جیانەکرێتەوە، جیتر قبوڵی ژیانی پۆلیستاری نەکەن و پوختەی کۆمەڵایەتی بەسەربڕانی کۆتایبێت.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 175‌
4/22/2020 5:38:05 PM
زیاتر...
هونەر تۆفیق
سه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌
عەبدوڵای مەلا نوری
کاروان گەزنەیی