وتار

بژاردەکانی کۆتای هاتنی دۆسێی نەوتی کوردستان

ڕێبوار محمد ئەمین

دەستوری هەمیشەی عێراق هاوبەشی ڕاستەقینەی خاوەندارێتی و بەڕێوەبردن وسودلێوەرگرتنی نەوتی کوردستانی لەمادەکانی (١١١،١١٢) بۆ کورد سەلماندوە بەڵام لەساڵی  ٢٠٠٧ وە دوای ئەوەی حکومەت وپەرلەمانی عێراق پابەندیەکانی سەرشانی خۆیان لەدەرکردنی یاساکانی نەوت وگاز ودابەشکردنی  داهاتی عێراق جێ بەجێ نەکرد.
هەرێمی کوردستان لەلای خۆیەوە نەوتی بەرهەم هێناو هەناردەی کردو بەغداش کەوتە دژایەتی کردنی و دواجار بەبڕیاری دادگای پاریس  هەناردەی نەوت ڕاگیرا.

وا نزیک دەبینەوە لەساڵێک لەڕاگرتنی هەناردەو  دانوستانی چڕی لایەنەکانی پەیوەندی دار بەڵام دواجار  بەشێک لەلایەنەکان پەنایان بۆئەمریکا بردوە بۆچارەسەر.
لەخوارەوە ڕۆڵی لایەنەکان شی دەکەینەوە:
١-تورکیا :هیچ ڕۆڵێکی نی یە لە یەکلای کردنەوەی کێشەکە لە ئێستادا بەهۆی بڕیارەکەی دادگای پاریسەوە.
٢-هەرێمی کوردستان:
هەرێمی کوردستان بەهۆی کێشەی دەستوری،جۆری گرێبەست، هاوبەشی ڕاستەقینە،نەبوونی یاسای نەوت وگازی فیدراڵی لەگەڵ بەغداد گەشتونەتە  بن بەست و هەرێم داوای هاوکاری لەئەمریکا کردوە .
٣-کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت:
کۆمپانیاکان دوای چەندین هەوڵ  بۆچارەسەر  لەئێستادا لەگەڵ بەغداد گەشتونەتە بن بەست  بۆچارەسەری کێشەکە هانایان بۆکۆنگرێسی ئەمریکا بردوە.
٤- حکومەتی فیدراڵی عێراق :
بەغداد هەرلەساڵی ٢٠٠٧ وە مادەکانی (١١١٫١١٢)ی دەستوری سڕکردوەو لەلایەک کار  بەیاساکانی سەردەمی بەعس دەکات لەلایەکی تر لە هەوڵی بەردەوامە بۆ هەمواری دەستورو جێگرەوەی دەستورو سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەندێتی (مركزية) و کۆتایهێنان بەفیدراڵیەت و هاوبەشی ڕاستەقینە .
لەئێستاش سەرەڕایی  پلانەکانی پێشووی  بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٢،دادگای پاریس،یاسای بودجەی فیدراڵی کردوە بە چەکی دەستی خۆی  .

بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بەمووچەی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی لەململانێکان  ئەمە ئاماژەیەکە بۆ کردنەوەی دەرگای نوێ بەرەو ئاراستەی نوێ.

٥- ڕۆڵی ئەمەریکا :
لەئێستادا هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتیەکان هانایان بۆ ئەمریکا بردوە بۆچارەسەر.
ڕۆڵی ئەمریکا چی یە؟ 
ئەمەریکا وهاوپەیمانەکانی  پرۆژەی گەڕانەوەی نەوتی عێراقیان هەیە بۆ سەردەمی پێش ساڵی ١٩٧٢ و هەڵوەشاندنەوەی خۆماڵی کردنی نەوت و بەتایبەتی کردنی نەوتی عێراق ،لەپێناوەدا بۆگەڕانەوەی عێراق ڕووبەڕووی جەنگە بەردەوامەکانی ئێران،کۆیت، کەنداوی دووهەم و تاڕوخانی ڕژێمی سەدام ڕۆشتن و لەماوەی ساڵانی ١٩٧٩ تا ٢٠٠٣ تەنها لەپشکی عێراق لەئۆپێک زیانی هەناردە نەکردنی (١٩٫٤٠٠٫٠٠٠ ) نۆزدە ملیارو چوارسەد ملیۆن بەرمیل نەوت یان لەعێراقدا کەهەناردەی نەکرد و بە دۆلار دەکاتە(٤٨٢ )ملیاردۆلار.
 ئەمریکا سەرەڕای ئەوهەموو زیانە گیانی ودارای یەی لەجەنگی بەری کەوت هێشتا ئامانجەکەی بەدی نەهاتوەو ڕۆژبەڕۆژ کۆمپانیاکانی لەناوەڕاست و باشوری عێراق دەکشێنەوە بەهۆی کەمی قازانج و چەندین هۆکاری ترو کۆمپانیا چینیەکان جێگەی دەگرنەوە.

کێشەی نەوتی کوردستان و گوشارەکانی کۆنگریسی ئەمریکا بۆسەر حکومەتی ئەمریکا باسی  تێچێنی ئەمریکا  دەکرێت لەم دۆسێ یە بڕیاروایە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی عێراق بکات.
 بەبۆچونی من ئەم بژاردانەی لێدەکەوێتەوە:
١- گوشاری ئەمریکا بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی و لەوچوارچێوەیەدا ئەمە پشتیوانی دەستوری و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی هەیەو هەرێمی کوردستانیش پێی ڕاز یە بەڵام حکومەتی فیدراڵی بەغداد مل نادات.
٢- بەپشتیوانی نێودەوڵەتی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستی نێوان تورکیاو عێراق بۆهەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان جارێکی تر دووبارە بێتەوە  بەڵام ئەم بژاردەش  ڕێگری خۆی هەیەو بەبێ بەغداد قورسەو جارێکی ترێش لەناوکوردستان ناهاوسەنگی تێکدەچێتەوە.
٣- ئەمریکاو ونەتەوەیەکگرتوەکان بەبڕیارێک سەرپەرشتی  دۆسێی نەوتی کوردستان بکەن و  لەئێستاشدا باس لەوەدەکرێت کە ئەمریکا هەڕەشەی لەبەغداد کردوە ئەگەر کێشەی مووچەو پشکی کورد چارەسەرنەکات ئەوا ڕاستەوخۆ لەداهاتی نەوتی عێراق لەبانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕاستەوخۆ پشکی هەرێمی کوردستان دەنێرن. نمونەی بڕیاری ٩٨٦ نەوت بەرامبەر خۆراک.
٤- ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بەتەواوەتی  ئەمەش کاردانەوەی کۆمپانیا نەوتیەکان لێدەکەوێتەوە هەروەها عێراقیش هێندەی تر نوقمی کێشە دەکات ئەوەتا عێراق لەگەڵ ئۆپێک توشی ئیحراجی بووە بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم لەئێستادا.

١٠/٣/٢٠٢٤

ژمارەی خوێنەر   ‌ 157‌
3/11/2024 11:17:11 AM
زیاتر...