وتار

ئه‌م توێژه‌ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانتان بێبه‌ش مه‌كه‌ن

به‌ناز حمه‌رشید

له‌گه‌ڵ هاتنى نه‌خۆشى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ هه‌رێمى كوردستان و خه‌مخۆرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ گرتنه‌به‌رى هه‌مو ڕێوشوێنێك بۆپاراستنى هاوڵاتیان و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌م په‌تایه‌و خۆپاراستن لێى، له‌هه‌مانكاتدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌مو ڕێنماییه‌كان وئامارى توشبووان و چاكبووان واپێوسیتیكردووه‌ لایه‌نى به‌رپرس بۆگه‌یاندنى په‌یامه‌كانیان هه‌ستن به‌ سازدانى كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و پێدانى سه‌رجه‌م ئه‌وزانیارییانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌كرێت بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان . بێگومان ئه‌مه‌ ئه‌ركێكه‌ له‌سه‌رشانى به‌رپرسان و مافێكى هاوڵاتیشه‌ له‌وزانیارییانه‌ به‌ئاگابێت .

ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ كۆمه‌ڵ له‌هه‌مو چین و توێژه‌كان پێكهاتووه‌ ، بۆیه‌ لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ توێژى خاوه‌نپێداویستییه‌تایبه‌ته‌كانه‌ به‌تایبه‌ت نابیست ، ئه‌وانه‌ ده‌بێت به‌ئاگابكرێنه‌وه‌ له‌هه‌ر زانیارییه‌ك كه‌ له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییانه‌وه‌ په‌خشده‌كرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێی سه‌رنجه‌ تائیستا ئه‌مه‌ ڕه‌چاونه‌كراوه‌ و نه‌بینراوه‌ له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییانه‌دا كه‌سانى تایبه‌ت دانرابن بۆ گۆڕینى ئه‌و زانییارییانه‌ له‌ وتنه‌وه‌ بۆ هێماو ئاماژه‌ تا ئه‌وتوێژه‌ش بێبه‌شنه‌بن لێى ، یاخود ده‌كرێت له‌وكاتانه‌دا سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان خۆیان به‌مكاره‌هه‌ستن و زانییارییه‌كان بگه‌ێنن به‌وتوێژه‌ ..

ژمارەی خوێنەر   ‌ 301‌
4/5/2020 5:29:53 PM
زیاتر...