وتار

كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندى له‌م كاته‌دا چیان پێده‌كرێت؟

به‌ناز حمه‌رشید

هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رناوچه‌یه‌كیترى ئه‌م سه‌ر ڕووى زه‌مینه‌ بێبه‌ش نیه‌ له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ، بۆیه‌ به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك لایه‌نه‌به‌رپرسه‌كان و هاوڵاتیان له‌ هه‌وڵى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌دان و هه‌مو ڕێگاكانى خۆپاراستن لێى گیراوه‌ته‌به‌ر.

له‌م كاته‌دا هاوڵاتى به‌بارێكى ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕێت سه‌ره‌ڕاى نه‌بونى موچه‌و وه‌ستانى هه‌موكاروكاسبیه‌ك كه‌ ئه‌مه‌ كارى كردۆته‌سه‌ر بژێوى ژیانى هاوڵاتى  ، له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌رجی و دابینكردنى پێداویستییه‌كانى ڕۆژانه‌ى تاك وه‌كو خۆیه‌تى ، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى هاوڵاتیان بۆلاى یه‌كدى وخۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه‌،كه‌ بێگومان له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتى خۆیدایه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌  له‌ئێستادا جگه‌ له‌ پشتبه‌ستن به‌ هۆكانى ڕاگه‌یاندن بۆ به‌ئاگابون له‌ هه‌واڵ و زانیارییه‌كان له‌لایه‌كى تره‌وه‌ پشتبه‌ستنه‌ به‌ به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت بۆ تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ به‌سه‌ربردن و پركردنه‌وه‌ى كاته‌كان جائیتر به‌كارهێنانى بۆلایه‌نى ته‌نزو خۆشى بێت یان بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر هه‌واڵێك بێت ، یاخود له‌ڕووى په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌بێت به‌ به‌كارهێنانى هێڵى په‌یوه‌ندى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ بۆ هه‌واڵپرسینى خزم و دۆست و هاوڕێیان له‌یه‌كتر.

 به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه‌ لێره‌دا بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ ڕه‌چاوكردنى باروگوزه‌رانى هاوڵاتیانه‌ له‌  نرخى یه‌كه‌ى ئینته‌رنێت و نرخى كارتى پڕكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌نیككردن كه‌ وه‌ك ده‌یبینین  وه‌كو خۆیه‌تى و ئه‌مبارودۆخه‌ ڕه‌چاونه‌كراوه‌ بۆ هاوڵاتیان ، بۆیه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌كانى به‌رپرس یاخود خاوه‌ن كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیككردن بتوانن تۆزێك ئه‌ركى خه‌رجى له‌سه‌رشانى هاوڵاتیان سوك بكه‌ن .  

  

ژمارەی خوێنەر   ‌ 196‌
3/17/2020 4:02:21 PM
زیاتر...