وتار

‎نەوت و ناڕوونی داھات بەردەوامە

‎سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی

‎لە سەرەتایی دروست بونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکەکەی وەک فریادڕەس و عەسایی پڕ سیحری چاکسازی وێناکرا لە لایەن لەشکرێک لە میدیاکاران و نوسەران و زۆرینەی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و داوتر لە کاتی متمانەدان بە کابینەی نوێ لە پەرلەمان سەرۆکی حکومەت ھێڵە گشتیەکانی چوار سالی حکومەتەکەی خوێندەوە کە بریتی بوو لە ٥٢ پەنجا و دوو خال وە لە بوارە جیاوازەکان.

‎ لە بواری چاکسازیشدا سیانزە خاڵی خوێندەوە ،من قسەم تەنھا لە سەر خالی شەشەمە کە دەڵێیت کاردەکەین بۆ چەسپاندنی شەفافیەت لە گشت بوارە داراییەکانی هەرێمدا، بە تایبەت لە بواری داهاتە نەوتییەکانی هەرێم و داهاتە ناوخۆییەکان. بۆ ئەم مەبەستەی سەرەوە کاردەکەین بۆ دامەزراندنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان بە پێی یاسای پەیوەندیدا،
‎لێرەوە دەلێین دوای ھەشت مانگ داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەر وەک سێ ساڵی ڕابردوە ھەر ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە دەدرێیت بە وەزارەتی دارایی لە کاتێکدا بە پێ ڕاپۆرتی کۆمپانیای سۆمۆ ڕۆژانە ٤٤١ ھەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشریت تەنھا بە بۆری جگە لە تانکەر و فرۆشی ناوخۆی ئەگەر ئەو بڕەیە بە ٥٢ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک بفرۆشرێیت ئەوا دەکاتە٦٨٧ ملیۆن دۆلار بەڵام ئەم داھاتە ئەگەر نرخ ھەرچەندە زیاد بکات ھەر وەک گیسکەی ھەیاس نە زیاد دەکات نە کەم

‎ کامەیە چەسپاندنی شەفافیەت ؟؟؟
‎خەڵکی کوردستان دەبیستێیت لە وەزیری وەزەی ئەمریکا کە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بارتەقایی لیبیایە بەڵام نە لەمشتاقاتەکەی تونرا نەوتی سپی لەم زستانە
‎بۆ نیوەی خەلکی کوردستان دابینبکرێیت کە پێشتر بڕیارتان لێدابوو ،بەڵام حکومەتی بەغداد لە پاڵاوگەکانی ھەرێمەوە نەوتی سپی بەرھەم دەھێنێیت ودەینێریت بۆ خەڵکی بەسرە و ئوم قەسر !!

‎نە داھاتی نەوت و گازی سروشتی خەمی درەنگ کەوتنی موچەی لای موچە خۆرانی ئەم حکومەتە ڕەواندەوە وا دیسان دەردی دواکەوتنی موچە دەستی پێکردۆتەوە ؟؟؟
‎وا ١٤ مانگە دێلۆیت ھیچ راپۆرتێکی نەخستۆتە ڕوو نازانرێ تا چەندی تر ڕاپۆرتێک حازر دەکەن ،
‎وا نزیک دەبینەوە لە تێپەراندنی ٢٥٠ ڕۆژ بە سەر کابینەکە
‎نەک سندوقی داھاتە نەوتیەکان دانەمەزرا بەڵکو تا ئێستا وەزیرێک دانەنراوە ،و نازانرێیت کەی کێشەکانی ئەو مەلەفە چارەسەر دەبێیت و دێیتە پەرلەمان و متمانە وەردەگرێیت ، ھەرچەندە ڕووبەڕو ئەو پرسیارەم ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کردی بەڵام کاتەکەی نەووت بەلکو تەنھا ووتی من وەزیری سامانەسروشتیەکانم و لە خزمەتاندام ،بەڵام بە داخەوە

‎ پێچەوانەی خاڵی دەیەمی کارنامەی حکومەت کە دەڵێیت پشتیوانی کاری چاودێریی پەرلەمانی دەکەین و بۆ ئەم مەبەستەش پابەند دەبین بە هەموو رێکارەکانی چاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە پێی یاساو پەیڕەوی ناوخۆ و بنەماکانی کاری پەرلەمانی بۆیە من بە خەڵکی کوردستان دەلێم تا ئێستا لیژنەی سامانە سروشتیەکان نە لە گەڵ سەرۆکی حکومەت و وەزیری وەکالەت کۆبۆتەوە بۆ پرسی نەوت و شەفافیەت و ھیچ زانیاریەکمان نادەنێ لە بوارەدا تا بتوانین چاودێری بکەین و بە ئەرکی خۆمان ھەستین تەنانەت لە چەند ڕۆژی رابردوو لیژنە داوای کرد ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ نەوت گاز لە لیژنە ئامادەبن بەلام ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی فەرمی داوای دواخستنی کردوە بۆ کاتێکی نادیار .
‎بۆیە وەک نوێنەری گەل داواکارین بە زوترین کات شەفافیەت لە داھات و خەرجی بچەسپێنیرێیت و چاکسازی گشتگیری تێدا ئەنجامبدرێیت تێدا بەڵگەکان بخرێیتە بەردەم پەرلەمان سەبارەت ئەم ھەموو ساڵەی کە نەوت فرۆشراوە لەبەرچی و بۆ چی و بۆ کێ بەشێکی زۆری ئەم داھاتانە وا بە نا ڕوونی مامەڵەی لە گەڵ کراوە
‎وە ھۆکاری داھاتی نەگۆڕی وەزارتی سامانەسروشتیەکان بخرێیتە ڕووو بۆ پەرلەمان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان . وە بەرنامەی درێژخایەنی حکومەت لە بواری نەوت چییە و چۆنە ؟؟ ئایە سیاسەتی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت بەردەوام دەبێیت یان رادەستی بەغدادی دەکات.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 128‌
2/18/2020 3:41:59 PM
زیاتر...