وتار

‎كێ پێویستە خۆری ئاوا ببێت؟ ‎وەڵامێك بۆ شارپرێس و كەمال ڕەئوف

‎ئاران غەفوور

(١)

‎''كۆتایی خۆری تاڵەبانییەكان لەناو یەكێتی''
‎ئەمە ناونیشانی كۆمەڵێ وشەی ناڕێك و بێ بنەما بوو كە ناویان نابوو ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی، كە لە سایتی شارپرێسی كەمال ڕەئوفەوە بڵاوكرایەوە، هەرچەندە پاش چەند خولەكێك ڕاپۆرتەكەی سڕیەوە، و سەردێڕ و چەند وشەیەكت گۆڕی و تەنها لە پەیجەكەدا هێشتەوە، بەڵام هەر پێویستە وەڵامەكەی وەرگرێت.

‎كەمال ڕەئوف و شارپرێس تەنها و تاقانە نین، ئێستا شەقامی كوردی پڕن لەم جۆرە بەناوڕۆژنامە نوسە دەغیلانە، ئەمانە دایم كراوەن بۆ تێكردنی ڕەسید و هەڵسوڕاندنیان، بە هەموو جۆرێك حورمەتیان بۆ كاری ڕۆژنامەوانی و نوسین نەهێشتووەتەوە، ئەگەر بتەوێك لەسەر ئەم جۆرە كەسانە بنوسیت دەیان وتار پێویستە، ئەتوانی ئەمانەش وەك دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی لێكۆڵینەوەی زانستی جدی لەسەر بكرێت، پێش هەموو كەس پێویست بوو ڕۆژنامەنوسەكان لەسەر كارەكانی ئەم گروپە قەڵەم فرۆشانە بێنە دەنگ، چونكە بە تەواوی كارەكەیان بێ حورمەت كراوە.

‎ئێستاش ئەگەر لەسەر ڕابردوو، كەسایەتی، و كارە گەندەڵیەكانی، ئەم كەسە بێینە دەنگ و ڕابردوی بخەینەوە بیر، ئەوە بیری دەكەوێتەوە چەندێك لە گەندەڵی تێوەگلاوە، هەروەها باسی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ١٠ ساڵ پێش ئێستا بكەین كە لەسەرتان كراوە ڕوتان ئەمێنێت لەم شارەدا دابنیشن؟ مانگانە موچەی مفتی چەند ملیۆنی و ڕیكلامی گەورە بەناوی شڕەسایتەكەتانەوە و سەفەقاتە ژێربەژێرەكان باس بكرێت، ڕوتان یەت وشەیەكی تر بڵێن؟ بۆ ئێستا پێویست ناكات باسی ڕابردوو و كارەكانتان بكرێت، ئەوەیان بۆ كاتی خۆی، چونكە پێم وانییە قوڕمیش كردنەكەت لێرەدا بوەستێت.

‎تەنها لەسەر ئەم قسە لارو لەوێرانەی كە ڕیزت كردووە، ئەتوانین بزانیت لەسەر ئەساسی چی گەیشتویت بەم ئیعجازە زانستیانە؟ لەسەر چ پێوەر و چ ڕاپرسیەك ئەم تێگەشتنە ماكیاڤیلییانەت بۆ دروست بوو؟ ئێمە ئەمانەوێت بێینە سەر دینی تۆ، ئەتوانی میتۆدی گەیشتن بەم تیۆرە زەغمەی خۆتمان تێبگەیەنیت؟ یان ئەم وەحییەت لە گردێكەوە بە چەند سەد دۆلارێكەوە بۆ هاتووە؟ 

‎تۆمەت نابەخشمەوە، بەڵام بۆی بڕوا بەوە بكەم كە ئەم قسانەت بە هۆشمەندی كردوە، نابێت پرسیار بكەم چۆن گەیشتویت بەم ئەنجامە؟ تەشهیرت پێ ناكەم بەڵام چۆن بڕوا بكەم ئەم قسانەت هەروا فڕێ نەداوە، لەژێر كاریگەری چ داتایەكدا؟ قسەت لەگەڵ چەند كادری یەكێتی كردووە؟ چ ڕاپرسیەك كراوە؟ ئەی ئەگەر وا نەبوو، وەك بەرزەكی بانان وەك جارەكانی پێشوو بۆی دەردەچیت یان حسابی ئەوەت كردوە خەڵكی ئەم شیكاریانەی بیر دەمێنێت؟

‎كێ پێویستە خۆری ئاوا ببێت؟ ئەو كەسانەی سەرقالی چەتەیین لە ژێر ناوی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی و چالاكوانی ژنان؟ یان ئەو كەسانەی لەدەمی (سەركردەی سیاسی گەورە)وە ناو و ناتۆرەی لێ نراوە و پێی وتراوە (ئەمە لە خەتەكەی ئاسیاسێڵ زووتر و سافتر ئەیگەیەنێت) كێ ئەبێت خۆری ئاوا ببێت؟ شكور وشیارە خەڵكی، تێگەشتوە كێ چەتەیە و كێ داردەستە و قوڕمیش كراوە، بۆیە ئەگەر قەرار بێت كەسێك خۆری ئاوا ببێت جارێ كەسانی تر زۆرە كە ئاوا بونی خۆری، هەڵهاتی خۆری ئومێدە.


ژمارەی خوێنەر   ‌ 240‌
11/7/2019 10:18:09 AM
زیاتر...