وتار

خۆپیشاندانەکان بەرەو کوێ

نەبەز بازیانی

ھاوکات لەگەڵ داواکاریی خۆپیشاندەرانی عێراق بۆ دەست لەکار کێشانەوەی ھەرسئ سەرۆکایەتیەکەی عێراق  و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پیشوەخت، پێویستە تەواوی لایەن و دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانیش پشتگیری داواکاریەکانی خۆپیشاندەرانی بەغداو پارێزگاکانی دیکەی عێراق بکەن ،ئەویش لەبەر ھۆکارێکی زۆر رون و ئاشکرا،  ئەویش ئەوەیە ئەم نوخبەیەی ئێستا عێراق بەڕێوەدەبەن ئامادەن لەپێناو مانەوەی خۆیان ھەر ھەنکاوێک بنێن بۆ ھێورکردنەوەی بارودۆخەکەو رازیکردنی خۆپیشاندەران،بەڵام ئایا تاکوێ درێژە دەکێشێت.

حکومرانی لە عێراق نەک ئێستا، بگرە زۆر لە مێژە بە تەنگەشەی زۆر دا رۆشتوەو لە زۆر وێزگەش دا بە کودەتا و شۆرش و تا جەنگی نێوخۆی کۆتای ھاتووە، کە بەشێک لە شارەزایان دەیگێرنەوە بۆ ھۆشیاری تاک لەو وڵاتەدا و زوو تێگەشتن و نەمانی متمانە بە دەسەڵات داران . 

دۆخی ئێستای عێراق لە ھەموو کات دژوارترەو خەڵکی بۆ نەبوونی خزمەت گوزاری وشەفاف بون لە داھات و تا لاچوونی ئەم دەسەڵاتەش رژاونەتە سەرشەقام و لە بەرامبەر داواکاریەکانیش دا ژمارەیەک ھاوڵاتی سڤیل بونەتە قوربانی ،کە بەرزی رێژەی کوژراو بریندارەکان و تێپەراندنی زیاتر لە ھەزاران کەس ،سەلماندنی ئەو رایەیە ،کە دەسەڵات داری ئەمرۆی عێراق ،ھەمان ئەقلیەتی پاوەنخوازی  و زۆرداری و دیکتاتۆرەکانی پێشترە، بەڵام لە فۆرمێکی نوێتردا .

ئەوەی گرنگە ھاوڵاتیان خۆیانن ، تاچەند دەتوانن بەرگەی سەرشەقام بگرن و سوربن لە سەر داواکانیان ولە بەرامبەریشدا دانیشتوانی ھەرێم ی کوردستان پاڵپشتیان بن ، بە ئامانجی بونیات نانی ئایندەیەکی شیاوتر لە ئەمرۆ ھەم لە عێراق و ھەم کوردستان 
ژمارەی خوێنەر   ‌ 533‌
11/1/2019 6:21:13 PM
زیاتر...