وتار

پێش كۆنگرە خۆتان رووت بكەنەوە !!

زانا عەبدولڕەحمان


وێنەگرتن دەنگ رێكۆرد كردن كەسایەتیە دیار و سیاسیەكان لەكاتی سێكس یان باردۆخی نەشیاو دا، دیاردەیەكی كۆنە كە لایەنە هەواڵگریەكان لە دنیادا بە ئامانجی دەگرن و دواتر لەدژی ئەو كەسایەتیانە بەكاری دەهێنن، وەك چۆن دەزگای موسادی ئیسرائیلی لەدژی سەركردە فەلەستینیەكان گرتیبەر و دواتر بەلاوازی هێنانیە سەر مێزی گفتووگۆ و بە مەرجەكانی خۆین رازیكردن. 

‎لەم سەردەمەی جیهان گیری كە ژیان رەوتەكەی گۆڕاوە و كرانەوەیەكی بێ ئەندازە رویداوە، ئەم جۆرە دیاردەیە  لە كۆمەڵگا پێشكەوتووەكان   بۆتە شتێكی رۆتینی سادەو ساكار ، كە هیچ كەس  حسابی لەسەر ناكات و بەهەند وەریناگرێت.

‎بەڵام لەو كۆمەڵگانەی لەناو نەریتەكانیی خۆیان ماونەتەوە و پابەندی عورفە كۆمەڵایەتییەكەیانن كەلەسەری راهاتوون. ئەم دیارەدەیە وەك كارتێكی فشاری  بەهیزە تەماشادەكرێت كە كەسێتی كەسەكانی پێ دەپێورێت . 

‎لە بیرمە كە بوومە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەیەكەم كۆبونەوە دا ،ئەوەیان پێ ووتین "كە لە هەولێر ئاگاتان لە زنجیری پانتۆڵەكانتان بیت "هەمووشوێنێك بە كامێرا تەنراوە و چاوتان لەسەرە و بە ئامانج دەگیرێن دەبێت لەگەڵ هەموو بابەتە كەسییەكان بەئاگابن . 

‎بۆیە هەر خێزانێك بە میوانی ئەهاتە ماڵەكەم ئەمووت: پیاوی چاك بن" ئێشی خێر  لەماڵەكەی من لەگەڵ یەكیتر نەكەن "بۆ خاتری خوا دوایی وێنەكانتان لای برا گەورە دەبێت.

‎جا نازانم ئەو وەهمە  تا كوێ راستە .بەڵام ئەزانم پارتی زۆربەی سیاسیەكانی حیزبەكانی تری لە رێگەی زنجیری پانتۆڵەكانیانەوە گرتووە .

‎میدیا و خەڵكی كوردستان .هێشتا بەشەرمنی باسی ئەم بابەتە ئەكەن ،هەمێشە هێرشەكان بۆ سەر  قوربانیەكانە. نەك جاسوسە نیتە گڵاوەكان، ئەمەش وایكڕدوە یەكسەر قوربانیەكە هەركەسێكبێت رووبەڕووی  خۆبەدەستەوەدان ببێتەوە.  

‎ئەوەش مەترسیەكی گەورەیە چۆن دەبێت لەسەر ئەوەی رۆژێك وێنەیەكت گیراوە دەنگێكت ریكۆرد كراوە ئیتر ئیرادەكەت تەسلیمی پارتی ببێت و ئەوانیش بەكەیفی خۆیان بەكاربهێنن.

‎من بەگوومانم لە  هەر سیاسێكی حیزبێكی تر كە سەپۆرتی سیاسەتی پارتی ئەكات،  یەكسەر خەیاڵم ئەروات بۆ ڤیدۆ و وێنەكانی  كەئەكرێت ئەوەش نەبێت. بەڵام ئەوە بۆتە گرێ كوێرە و  بەهەزارن كەسی تۆقاندووە.

‎نەوشیروان مستەفا  چی ووت ؟

‎لەناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ نیوەڕۆیەك هاورێم كاك (شێركۆ حەمەئەمین)پەرلەمانتاری گۆڕان تەلەفۆنێكی بۆكردم وتی :ئەوێریت ئێوارە بەیەكەوە سەرێك لەكاك نەوشیروان بدەین، منیش ووتم: بەڵێ بۆ نا زۆر خۆشحاڵیش دەبم، چونكە لای من كاك نەوشیروان كەسایەتییەكی گرنگی سیاسی و كۆمەڵایەتی ئەم وڵاتەیە هەر لەبەر ئەوەش هیچ كات سەردان و دیداری ئەوم لە خراپترین باری پەیوەندی یەكێتی و گۆڕان رەت نەكردەوە و هەمیشە سودم لەو دیدارە مێژوویانە وەردەگرت.

‎ئێوارە سەعات ٦ بوو........ ..
‎من و كاك شێركۆ دوو بەدوو چوینە گردەكە و لەوێ كاك نەوشیروان چاوەڕێی ئەكردین .  ئەوە جاری سێهەم بوو لەگەل َ كاك نەوشیروان دابنیشم ، لەهۆڵێكی مامناوەند لەبەشی خوارەی بیناكە دانیشتین كاك نەوشیروان هەندێك باسی میدیای لەگەڵ كردمەوە.
‎ منیش نیگەرانییەكانی خۆمم لەسەر میدیایی یەكێتیی و گۆران پێ راگەیاند .

‎دواتر  چووینە سەر بابەتی پەرلەمان و یاسایی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەو پرسیاری كرد كە دۆخەكە بەچی ئەگات و ئێوە تاكەی لەگەڵ گۆران ئەمێننەوە و سوور ئەبن لەسەر هەمواری یاساكە.
‎من ووتم: دڵنیابە فراكسیۆنەكەمان تا كۆتایی ئەمێنێتەوە،بەڵام گەرەنتی مەكتەبی سیاسی حزبەكەم ناكەم كەئەوان چ بژاردەیەك پەسەنددەكەن.

‎ئێمەلە فراكسیۆن  هەر هەژدە ئەندامەكە پەیمانمانداوە ئەگەر لە یەكێیتییش دەربكرێین لەو بابەتە پەشیمان نابینەوە.
‎هەندێك مەترسیم بۆ كاك نەوشیروان روونكردوە كە پارتی هەموو هێزی خۆی بەكارئەهێنێت،بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم نەكرێت.
‎ناهێڵێت تا سەر فراكسیۆنەكان بەیەكەوەبن.
‎بە پارە و بە هەڕەشە و هەر شتێك بۆی بكرێت و لە دەستی بێت بەكارئەهێنت بۆ ئەوەی ریزەكانمان پەرت بكات.
‎ترسەكەی من زیاتر لە فراكسیونی 

گۆڕانە نەك هی خۆمان.  چونكە دڵنیام كەس خۆی نافرۆشێت،بەڵام ئەوانەی ئێوە گومانیان بۆ دروست كردووین،من باوەڕم وایە هەندێكیان بوونەتە جاسوس بۆ پاراستن و سیخوڕی بۆ پارتی ئەكەن .

‎كاك نەوشیروان لەو قسەی من زۆر توڕەبوو وتی: ئەوانەی ئێمە شتی واناكەن بەڵگەت چیە ؟ 
‎ووتم: لەو كۆبوونەوانەی بۆ هەمواری یاساكە كردومانە لە نێوانی فراكسیۆنی ئێمە و گۆڕان هەموو دزەی كردوە بۆ پارتی  دڵنیام كە ئەوانەی ئێمەنین كە شتی لەو بابەتە بكەن.
‎دوو ناوی فراكسیۆنی گۆڕانم پێ ووت: كە جاسوسن .من بە چاوی خۆم بینیومە كە پاراستن شەوان دێنە ماڵەكەی بۆ كۆبوونەوە.

‎دكتۆر شێركۆ ویستی باردۆخە هێمن بكاتەوە.  ووتی: ئەوە تەنها گومانە و كێ ئەڵێت راستە  كاك نەوشیروان ووتی: خەڵك بۆ ئەبێتە جاسوس؟
‎  ووتم :یان بۆ پارە یان وێنەی گیراوە لە كاتێكی نەشیاو فشاری لێ ئەكەن ،بەدووری مەبینە لەسەر جێگا لەگەڵ خێزانەكەت وێنەت بگرن و دواتر لەدژت بەكاری بهێنن.
‎كاك نەوشیروان ووتی: ئەمانە خەریكی كاری ئیستخباراتین یان بەدوایی زنجیری پانتۆلی خەڵكەوەن.
‎كەوایە یەكجار هەمووتان خۆتان رووتەكەنەوە بڵاوی بكەنەوە با نەجاتمان بێت لە ئەم بەزمەی پاراستن كە دروستی كردووە. نزیكەی نیو سەدەیە ئیرادەی  سیاسیەكانی ئێمەی پێ ئەشكێنیت  
‎بەداخەوە ئێستا كاك نەوشیروان لە ژیان نەماوە،بەڵام خۆشبەختانە  دكتۆر شێركۆ لە ژیان ماوە .

دیداری لەندەن 
‎ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان دووبارە كاك نەوشیروان بینیەوە،تێگەشتم كە ئەو دەمێكە ئەزانیت ئەو پەرلەمانتارانە جاسوسن و كاری سیخوڕی ئەكەن و تێوەگلاون.
‎چونكە جاسوسەكان هەمیشە بۆ لابردنی گومان .  قسە زۆر ئەكەن  و زۆر توند ئەبن وەك فریادڕەس دەرئەكەون بۆ ئەوەی خەڵك چەواشە بكەن زۆرترین زانیاریان لەسەر گەندەڵی و دۆسیەیی تری هەستیار یان ئەدرێت لەلایەن ئەو دەزگایی كە كاریان بۆ ئەكەن . هەر كاتێك  كە زۆر گەورە ئەبن ئیتر دەزگاكە  ووردە بچوكیان ئەكاتەوە و  بە ئاشكرا ئەیانخاتە خزمەتی  خۆی. 

‎ئەمڕۆش بۆ هەموو خەڵكی كوردستان رووی جاسوسەكان پاراستن روونبۆتەوە،ئەوانەی جاران شاشەی تیڤییەكانیان بەر نەئەدا ئێستا لەوەتای بەرپرسی دەزگایی پاراستن،بۆتە سەرۆكی حكومەت. ئەوانە نەك هەر قسەناكەن،بەڵكو  ناتوانن رەخنەش بگرن،چونكە براگەورە رەخنە قبوڵ ناكات و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەكات. بۆیە ناچار باسی چاكسازی و باشتركردنی  ژیانی خەڵك ئەكەن .تا واپیشانبدەن كابینەیەیی برا گەورە جێگەی هیوا و ئومێدی خەڵكی هەژارە و باشترین كابینەی حكومەتە.

‎ كاك نەوشیروان موستەفا پیاوێكی  ژیربوو هەر بەوەش پارتی تەنگاوكردبوو كە زۆر جار بەئەنقەست هەندێك بۆچونی خۆی لای ئەو جاسوسانە ئەوت بۆ ئەوەی خێرا بیگاتەوە پارتی، بابەتی كونسڵخانەكانیش هەروابوو كاك نەوشیروان بە ئەزموونەی لە خەباتی چەكداری هەبوو ئەوەندە بێ ئاگا نەبووە زۆربڵیەك دەنگی ریكۆردبكات وجاسوسی بەسەرەوە بكات و نەیزانێت !!!! ئەو دەزگایی موخابەراتی بەعس بە هەموو بەهێزیە هیچی پێ نەئەكرا لەگەڵی،  چۆن ئەو دەزگا شرۆڵەی پارتی ئەتوانێت ئەوە بكات 
كاكە نەوە 
‎جاسوسەكانیشی خستبوو خزمەتی ئەو رێبازەی باوەڕی پێ هەبوو . چونكە ئەیزانی خێراترین پەیام ئەوەیە جاسوسەكان ئەیگەینن

‎هەر دوای ئەو دیدارە ڤیدۆیەكی پەرلەمانتارێكی گۆران بڵاوكرایەوە لەباردۆخێكی نەشیاو دا  هەندێك وویستیان لێژنەی لەسەر دروست بكەن،بەڵام كاك نەوشیروان نەهێشت بوو كە كار بگاتە لیژنەو لیژنەكاری، ووتبوو شتێكی ئاسایە هەموو مرۆڤێك هەڵەئەكات نەهێشت پەرلەمانتارەكەیان ببێتە نچیر بۆ ئەو داوەی پاراستن بۆی دانابوو .

‎لەسەر قسەكەی كاك نەوشیروان وەرن هەموومان یەك جار خۆمان رووتكەینەوە و كۆتایی بە كارەتە سوتاوەی پاراستن بهێنین كە ناو بەناو خەڵكی پێ لەكەدار ئەكات.  ئیستا حوكمەتەكە بەدەست پاراستنەوەیە لەوانەیە لە توالیتی دائیرەكانیش كامێرایان بۆ دانابێت .
‎ئەوان بتوان لێژنە لە دهۆكەوە بنێرن بۆ هەڵەبجە و لێپرسینەوە لە دەوامی فەرمانبەران بكەن وبڵێن ئەوەی یەك رۆژ دەوام نەكات فەسلی ئەكەین ئەتوانن. هەمووشت بكەن  تێبگەن كەس نەماوە پارتی رابگرێت تەنها یەكشت پارتی رائەگرێت  و كۆنگرەی یەكێتیش سەر ئەخات پێش كۆنگرە باخۆمان بەكۆمەڵ رووت كەینەوە و ئەو كارتەی دەستی پاراستن و پارتی بسوتێنین كە نیوسەدەیە یاری پێ ئەكات.
بۆ ئەوەی كەس لە كۆنگرە لەژێر زەختی پارتی نەبێت
ژمارەی خوێنەر   ‌ 236‌
11/19/2019 1:10:44 PM
زیاتر...