عه‌دنان كۆچه‌ر
ئه‌و ئاڵوگۆڕه كارگێڕییه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر زیاد له پێویست گه‌وره‌كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی هه‌یه بریتییه له په‌خشكردنى ئه‌و ململانێ قوڵه‌ى كه باڵ‌و جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆنى زه‌رد له‌سه‌ر باڵاده‌ستی‌و زاڵبوون ده‌یكه‌ن شتێكى تر نییه، ئه‌گه‌ر رواڵه‌ت‌و نمایشه‌كه به‌و ئاراسته‌یه‌دا بێت كه به‌شێكه له ئه‌جێنداو پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى چاكسازیی، ئه‌وه له‌نێوه‌ڕۆكدا دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌مان فۆڕمى پاوانكردن‌و دابڕینى هه‌ولێره له كه‌سایه‌تی‌و خانه‌واده‌و روخساره ره‌سه‌نه‌كانى ئه‌و شاره‌و هه‌رچی زیاترى ته‌خشانكردنى سامانى هه‌ولێرو زه‌وی‌و زاری هاوڵاتییه‌كانیه‌تى.
له‌راستیدا هه‌ولێر رۆژگارێكه له‌به‌رده‌م لێشاوێكى گه‌وره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌و دابڕینیه‌تى له شوناسی، زه‌مه‌نێكه گیرۆده‌ى ئه‌زموونكردنى هه‌موو جۆره‌كانى پاوانكردن‌و ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیا ره‌سه‌نه‌ى ناو دڵى سۆران، ئه‌و پرۆسه‌و هه‌نگاوانه‌ى به ئاراسته‌ى قۆرخكردنى ئه‌و شاره‌دا ده‌هاویشترێت، بۆ گۆڕینى دیموگرافیای هه‌ولێره هه‌م به ئامانجى سیاسی‌و هه‌میش به‌هۆی ده‌ستكه‌وتى ئابوورییه‌وه، به‌سه‌رێكدا له‌رێگه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه پارتى وه‌ك هێزێكى میوانى ئه‌وێنده‌ر، پایه‌كانى مانه‌وه‌ى خۆی له‌رێگاى هاورده‌كردنى هاونیشتمانى ناوچه‌كانى تره‌وه، ته‌نانه‌ت پارچه‌كانى تریشه‌وه به‌هێز ده‌كات‌و ده‌یهه‌وێت له‌رێگه‌ى وه‌لا‌و پابه‌ندی سایكۆلۆژى‌و مێژووییه‌وه ئه‌و خانه‌وادانه له‌وێنده‌ر جێگیر بكات، كه لانى كه‌م بۆ دوو ده‌یه‌ى داهاتوو به ده‌نگده‌ری جێگیری ئه‌و ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ى له‌و پرۆسه‌یه‌ش هاوكاری‌و یاریده‌ى پارتى ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه دروستكردنى به‌رژه‌وه‌ندى ئابووری‌و ته‌خشانكردنى زه‌وی‌و زار‌و دامه‌زراندنى ئه‌و كه‌سانه‌یه له‌ناو فه‌رمانگه سه‌ره‌كییه‌كانى حكومه‌ت، له‌كۆی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش، هه‌رچی زیاتره هه‌ولێرییه ره‌سه‌نه‌كان په‌راوێزده‌خرێن‌و له‌رێگه‌ى ئه‌و چه‌شنه مامه‌ڵه‌وه كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ى شوناسی هه‌ولێرییایه‌تى ده‌كرێت.
هه‌ولێری عه‌بدولخالق مه‌عروف‌و كۆچه‌رو سه‌عدی گچكه‌و رێباز‌و ده‌یان تێكۆشه‌رو بیرتیژو خوێنده‌وار‌و منه‌وه‌ره‌وه، هه‌ولێرى فلكه‌ى چه‌په‌كان‌و مانگرتن‌و جوڵه سیاسییه‌كان، هه‌ولێری ره‌سه‌ن به قه‌ڵاو مناره‌و ئیسكان‌و شوێنه‌كانى تر، ئێستا له‌رێگه‌ى مرۆڤی هاورده‌كراو، سیاسیی هاورده‌كراو، بازرگانى هاورده‌كراوه‌وه له‌به‌رده‌م نه‌خشێكى نوێی پارتیدایه، كه رواڵه‌ته‌كه‌ى بریتییه له شتێك‌و ناواخن‌و جه‌وهه‌ره‌كه‌شی شتێكى تر، راسته باڵاخانه‌و تاوه‌ره‌كان به ئاسماندا چوون، به‌ڵام ره‌سه‌نایه‌تى‌و ئازادی‌و هه‌موو شتێكى تر له خه‌ڵكه‌كه‌ى زه‌وتكراوه، ئه‌و پرۆسه‌ى زه‌تكردنه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه له‌سایه‌ى مۆدێل‌و فۆڕمى نوێی حوكمڕانى‌و بژارده‌ى ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستى پارتى ئاراسته‌یه‌كى تر‌ى خراپتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.